ئەندامی لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا: زۆربەی پاریزگاکان بڕیاری وەزیری پەروەردەیان لە هەمبەر کردنەوەی قوتابخانەکان پشتگوێ خستوەو قوتابخانەکانیان نەکردوەتەوە.
مینوو موحرێز، ئەندامی لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، بە توندی ڕەخنەی لە کردنەوەی قوتابخانەکان گرت و ڕایگەیاند: زۆربەی هەرەزۆری پارێزگاکان لە کاتی پەرەسەندنەی پەتای کۆرۆنادا بڕیاری وەزیری پەروەردەیان پشتگوێ خست و قوتابخانەکانیان نەکردەوە.
موحرێز ڕۆژی یەکشەممە١٦ی خارمانانی ٩٩ی هەتاوی لە وتەوێژ لە گەڵ وێبسایتی جەماران وتی: بە داخەوە بڕیاردانە تاکە کەسییەکان بە بێ ئەوەی راوێژ لە گەڵ لێژنەی ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا بکرێ دەبێتە هۆی کێشە و کارەسات.
شایانی باسە کە لە کاتی تەشەنە و پەرەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە ئێراندا، بەرپرسانی ڕێژیم بەشاردنەوەو چەواشەکردنی ئامارە ڕاستییەکان بیروڕای گشتی بەلاڕێدا دەبا و لەم کاتەدا کە مەترسی زۆر لە سەر خەڵک و خوێندکاران لە هەمبەر تەشەنە سەندنی پەتای کۆرۆنا لە ئارا دایە ڕێژیم بە کردنەوەی قوتابخانەکان دەیهەوێت خەڵکی سەرقاڵی ئەو پەتایەو مەترسییەکانی بۆ سەر منداڵەکانیان بێ و بەم کارە سەرپۆش لە سەر ناکارامەی حکوومەت دابنێ و هەروەها بۆ ئەو داهاتەیە کە لە قوتابخانە تایبەتەکانەوە وەدەستی دێنێ.