لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا لە ئێران ڕۆژی یەکشەممە ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی لە ئێراندا بەڕێوەچوو.
هەواڵدەری هێرانا: ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانای ٩٩ی هەتاوی، کۆمەڵیک لە فەرمانبەرانی کۆمپانیایی پیترۆشیمی بەندەر ئیمام و کۆمەڵێک لە کرێکارانی حەوت تەپە لە بەردەم فەرمانداری شاری شووش و پارێزگای خووزستان و کۆمەڵێک لە فەرمانبەرانی کۆمەڵەی وەرزشی کارەبای ناوچەی کرمان لە بەردەم بینای ئیدارەی کارەبای کرمان و کۆمەڵیک لە بەرێوەبەرانی ئیدارەی تەلەفۆنی گوندەکان لە بەردەم مەجلیس و کۆمەڵیک لە کڕیاران و پشکدارەکانی کۆمپانیای شەهر خودڕەو لە بەردەم بینای فدراسیۆنی فوتباڵ و بەشیک لە مامۆستایانی پەروەردە لە بەردەم بینای مەجلیس و کۆمەڵێک لە کرێکارانی شارەوانی سەربەند و کرێکارانی شارەوانی ماهشەهر لە بەردەم فەرمانداری ئەو شارە بە بەڕێوە بردنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی، داوی مافەکانیان کرد.