ئەندامی” حیزبی یەکیەتی نەتەوەیی ئێران” قالیباف کەسێکە کە شارەزایی زۆری لە سەر خاڵەکانی یاسایی بنەڕەتی نییە و پێویستی زۆری بە ڕاوێژکارە تا لە کاتی وتووێژدا هەڵە نەکا.
دوای سەردانەکەی محەممەد باقر قالیباف بۆ ئەهواز و شارو گوندەکانی دەورووبەری جەختی لە سەر ئەوە دەکردەوە کە لە نێوان” یاسادانان و چاوەدێریدا” یەکەمین کاری ئەو وەکوو سەرۆکی مەجلیسی یازدەهەم چاوەدێری کردنە
جەلال جەلالیزادە چالاکیی سیاسیی کورد، نوێنەری دوو خولی مەجلیسی ئێران، ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی خەرمانای ٩٩ی هەتاوی لە وتووێژ لە گەڵ “ئیعتماد ئانلاین” لەم پەیوەندییەدا وتی:
ئەوەیکە قالیباف دەڵێ، کاری سەرەکیی مەجلیس چاوەدێریە، شتێکی بێ ئەساسەو، ئەم قسەیە لەلایەن کەسێک وەک سەرۆکی مەجلیس، لە ڕووی حقوقیەوە شوینەواری زۆر خرابی دەبێ، بە باوەڕی من قالیباف زۆری پێویست بە ڕاوێژکارە، کە دەبێ بەردەوام ڕاوێژکارەکانی ڕێنوێنی بکەن بەڵکوو لە کاتی وتووێژدا تووشی کێشە نەبێ
سەرۆکی مەجلیس لە یەکێک لە دانیشتنەکانی یەکەمی مەجلیسی یازدەهەم، لە پەیوەندی لە گەڵ خاڵێکی سەرەکیی یاسایی بنەڕەتی تووشی هەڵە بوو، کە دەرکەوت شارەزایی زۆری لە گەڵ خاڵەکانی یاسای بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی نییە.
جەلالیزادە هەروەها دەڵێ: لە سەر کاری مەجلیس بۆ چاوەدێری دەبێ بڵێین، دەسەڵاتی یاسادانان لە ناوەکەی ڕادیارە کە کاری سەرەکیی یاسادانانی لە ئەستوویە، کە بە پشت بەستن بە یاسا نوێیەکان کاروباری چاکسازیی دەباتە پێشەوە، بەڵام وتەکانی قالیباف ئەو پرسیارە دروست دەکا کە پێکهێنانی ئەو هەموو کۆبوونەوەیە بە هەبوونی ٢٩٠ نوێنەر بۆ چییە
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێ: نوێنەرانی مەجلیس لە ماوەی ئەم سێ مانگەدا کە لە مەجلیس کۆبوونەوەیان بەڕێوە بردووە تا ئێستا، دەنگیان بە دوو یاسا داوەو پەسەندیان کردووە، ئەمە دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە نوێنەرانی مەجلیس وەکوو هەموو بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی تەنیا دروشم دەزانن.