چالاکییە تەبلیغییەکانی ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکرات سنوورەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشی تێپەڕاندووە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان چالاکان و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە چەندین گەڕەک و شوێنە گشتییەکانی شاری تاران بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕی مووشەکبارانی قەڵای دێموکرات و شەهد بوونی ١٦ کەس لە ئەندامانی ڕێبەری و کادر و پێشمەرگەکانی ئەوحیزبە و بریندار بوونی دەیان کەس و هەروەها بۆ مەحکوومکردنی ئەو جینایەتەی ڕێژیمی ئاخوندی و پەیمان نوێکردنەوە و پشتیوانیکردنی حیزبە خۆشەویستەکەمان تا گەیشتن بە سەرلووتکەی ئاوات و ئامانجەکانی نەتەوەی کورد لە گەڕەکەکانی سەعادەت ئاوا، جەیحوون، سەنعەت، مالکی ئەشتەر، فەڕۆخزاد، شەقامی سەرەکی خومەینی، بلواری دادمان، بلواری کۆمەیل و هەروەها پایەگای بەسیجی ئیمانی عەسر و حوسێنییەی مالکی ئەشتەر و چەند شوێن و گەڕەکی دیکەی پێتەختی ئێران چالاکییەکی بوێرانە و دڵسۆزانە و بەر بڵاوی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
لە لایەن کۆمیسیونی تەشکیلاتی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەسخۆشی و پێزانین بۆ زەحمەت و تێکۆشانی ئەندامان و لایەنگرانی چاونەترس و خۆڕاگری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە شاری تاران سەرکەوتنی ئەو هاوڕییانەمان لە کار و چالاکییەکانیاندا هیوا و ئاواتمانە.