كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینی خوێندكاری به بۆنهی١٦ سه‌رماوه‌ز، ڕۆژی خوێندكار، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران به‌ڕێوه‌چوون، له كهنگاوهرو پاوه‌ش له دوو کۆبوونه‌وه‌ی جیاوازدا خوێندکاران کۆبوونه‌وه.
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز ڕۆژی خوێندكار، خوێندكارانی زانكۆی شاری پاوه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه سه‌ره‌ڕای ناڕهزایهتیو ملنه‌دانی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی له زانكۆی ئه‌م شاره به‌ڕێوه‌چوو و خوێندكاران له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا سه‌باره‌ت به بارودۆخی زۆر خراپی پێڕاگه‌یشتنی زانکۆ‌و یه‌ک له‌وان نه‌بوونی ئامێری گه‌رمكه‌ره‌وه له زانكۆ ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
هه‌روه‌ها له زانكۆی كهنگاوهریش سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تیی كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ڕۆژێك پێشتر به هۆی سارد هه‌واو نه‌بوونی ئیمكاناتی گه‌رمكه‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان به‌ڕێوه برد كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانه‌وه بڵاوه‌یان پێكرا. هه‌روه‌ها خوێندكارانی کورد له زۆربه‌ی زانکۆکانی کوردستان ئه‌وه‌نده‌ی بۆیان کرا له‌و ڕۆژه‌دا رێزیان له ڕۆژی خوێندکار گرت.