ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له وڵاتانی ئه‌ندام كردوه كه ٢٠ میلیارد‌و ١٠٠ میلیۆن دۆلاری بده‌نێ هه‌تا ئه‌م ڕێكخراوه نێونه‌ته‌وه‌ییه بتوانێ له ساڵی داهاتوودا یارمه‌تیی ٨٧ میلیۆن كه‌س له ٣٧ وڵاتی جیهان بدا.
ئێستئفان ئوبراین، جێگری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ سه‌رماوه‌ز له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له ژنێڤ وێڕای ڕاگه‌یاندنی ئه‌م هه‌واڵه گوتی كه ئه‌م داواكارییه ٥ به‌رابه‌ر زیاتر له‌م داوایه‌یه كه ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نزیك به ١٠ ساڵ له‌وه‌پێش کردبووی.
نزیك به سهدی٨٠ بوودجه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له لایه‌ن ٢٠ وڵاتی پیشه‌یی دابین ده‌كرێ كه هه‌ر كام پشكی خۆیان به پێی هه‌لومه‌رج داوه‌و له لایه‌كی دیكه‌ش نزیك به ١٤٠ وڵاتی جیهانیش له پێدانی ئه‌م بڕه پاره‌یه مه‌عاف کراون.
ئێستئفان ئوبراین هه‌روه‌ها گوتی، ئێش‌و ئازاری جیهان گه‌یشتۆته ئه‌م ئاسته كه تا ئێستا نه‌بینراوه. تێكهه‌ڵچوونه‌كان، شه‌ڕو به‌ڵای لابه‌لا به میلیۆن منداڵ، ژن‌و پیاویان له جیهاندا تووشی نه‌هامه‌تی کردوه‌و ئه‌وان پێویستیی خێرایان به یارمه‌تی هه‌یه.
ناوبراو ده‌ڵێ ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وه‌ڵامێكه به 27 قه‌یرانی جیهان كه له ٣٧ وڵات‌دا درێژه‌ی هه‌یه.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێ، شه‌ڕو تێكهه‌ڵچوونه‌كان له وڵاتی سووریه، عێراق، سودانی باشوور و یه‌مه‌ن سه‌ره‌كیترین قه‌یرانه‌كانی ئه‌مڕۆی جیهاننو ئه‌م وڵاتانه له ساڵی ٢٠١٦دا پێویستییان به یارمه‌تیی زیاتر ده‌بێ.