لە درێژەی ئاساییکردنەوەی پێوەندی وڵاتە موسوڵمانەکاندا وڵاتی کۆزۆڤۆ باڵویزخانەی خۆی لە ئوورشەلیم کردەوە و پێوەندی خۆی لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردەوە.
گێبی ئەشکنازی: پێشوازیی لە بڕیاری وڵاتی موسڵمان نشینی” کۆزڤۆ” لە هەمبەر بە فەرمی ناسینی وڵاتی ئیسرائیل دەکا
گێبی ئەشکنازی، وەزیری دەروەی ئیسرائیل، ڕۆژی شەممە١٤ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی لە تویتێکدا وتی: لە بڕیاری دەوڵەتی سێربێستان بۆ گواستنەوەی باڵوێزخانەکەی بۆ ئورشەلیم و هەروەها بڕیاری وڵاتی کۆزڤۆ لە هەمبەر بە فەرمی ناسینی دەوڵەتی ئیسرائیل و کردنەوەی بالۆێزخانە لە ئورشەلیم پێشوازی دەکەین.
ئەشکنازی هەروەها سپاسی سەرۆک کۆماری ئەمریکا و دەوڵەتی ئەمریکا لە هەمبەر بە ڕێوە بردنی پەیوەندییە سیاسییەکان لە گەڵ وڵاتانی سێربێستان و کۆزڤۆ وەهەروەها ڕێکەوتنی مێژوویی لە گەڵ ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی کرد.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام لە هەوڵدایە بۆ پێشگرتن لە دروستکردنی پێوەندی وڵاتە موسوڵمانەکان و ئیسرائیل و بە مەترسی جیددی بۆ سەر خۆی دەزانێ بەڵام سەرەڕای هەوڵەکانی ئەو ڕێژیمە ئاساییکردنەوەی پێوەندییەکان بەردەوام و لە پەرەسەندن دایە.












