کۆمەڵێک لە نوێنەرانی مەجلیسی ئێران، داوای ڕوونکردنەوە لە حەسەن ڕۆحانی، لە هەمبەر کردنەوەیی قوتابخانەکان دەکەن.
وەلی ئیسماعیلی، جێگری بەرپرسی کۆمیسیۆنی کۆمەڵایەتی لە مەجلیسی ئێران لە لاپەڕەی تۆیتێرەکەی لە هەمبەر کردنەوەی قوتابخانەکان دەڵێ کاریکی زۆر بە پەلە بوو، وەزیری پەروەردە دەبێ ئامادە بێ بۆ پرسیار و ڕوونکردنەوە
هەرەها ناوبراو بە تەشەرەوە بە بەرپرسانی حکوومەتی دەڵێ: بەپێچەوانەی ئاغازادەکانی ئێوە کە لە وەلەنجەکدا بە باشترین شێوە ژیان دەکەن، قوتابیانی ناوچە بێبەشەکان تەنانەت ئاویان دەست ناکەوێت دەموچاوی پێ بشۆرن.
حسینعەلی شەهریاری، بەرپرسی کۆمیسیۆنی تەندورستی لە مەجلیسی ئێران، لە بەرچاوگرتنی پڕۆتۆکۆلە تەندورستییەکانی لە لایەن قوتابیانەوە بە گاڵتە ناو برد وتی: وەزیری پەروەردە دەڵێ ئێمە بە شێوەی وڵاتانی ئورووپایی قوتابخانەکانمان دەکەینەوە، ئەمە زیاتر لە گاڵتەیەک دەچێ کە قوتابخانەکانی ناوچە بێبەشەکان لە گەڵ قوتابخانەکانی وڵاتانی ئورووپایی قیاس و بەراوەرد بکەین
هەرەوها بە زمانێکی توند دەڵێ: لە ئەگەری ڕوودانی هەر کێشەیەک بۆ قوتابیان لە پێشدا دەبێ سەرۆک کۆمار و دوایی وەزیری پەروەردە وڵامدەر بێ، هەروەها ناوبراو دەڵێ ئەگەر باری تەندورستی قوتابییەک تێک بچێت ئێمە دێینە دەنگ و کاردانەوەمان دەبێ، لە بەر ئەوەی زۆربەی بنەماڵەکان تەنانەت ناتوانن، ماسکێک بۆ منداڵەکانیان بکڕن.
هەرلەم پەیوەندییەدا حەمیدڕەزا حاجی بابایی بەرپرسی فراکسیۆنی مامۆستایان لە مەجلیسی ڕێژیم دەڵێ: بڕیاردان لە سەر کردنەوەیی قوتابخانەکان گاڵتە نییە، ئەگەر شەپۆلی سێهەمی کۆڕۆنا دەسپێبکا، بەرگری کردن لە ١٥ میلیۆن مامۆستا و قوتابی کاریکی زۆر ئەستەمە.
سایانی باسە سەرەڕای هەموو ئەو ڕەخنانە ڕۆژی شەممە١٥ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بە ئامادە بوونی حەسەن ڕۆحانی قوتابخانەکان کرانەوە
جێگای ئاماژەیە عەباس ئاغازادە بەرپرسی کۆڕی گشتی رێکخراویی پزیشکی ئیران، دوو ڕۆژ بەر لە کردنەوەیی قوتابخانەکان، لە نامەیەکدا بۆ ناوەندی پێشگیری نەتەوەیی کۆرۆنا، گوتبووی کردنەوەی قوتابخانەکان، لەم کاتی پەرەسەندنەی پەتای کۆرۆنادا کارێکی باش نییەو هۆکار بۆ زیاتر تووش بوونی مامۆستایان و قوتابیان بەم پەتایە.