ئەندامێکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان کاک ڕەحیم عەباسی خەڵکی” بایندەرێ”ی سابڵاغ شەوی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی لە مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
ناوبراو کە هەر لە سەرەتاکانی خەباتی ئاشکرای حیزب دا ئەندامی حیزب بووە، کەسێکی نیشتمانپەروەر وخۆشناوی ناچەکە و پشتیوانی هێزی پێشمەرگە بوو. کاک ڕەحیم باوکی ئەحمەد عەباسی ناسراو بە” ئەحمەد بایندەرێ”ی ، پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو.
لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەس و کاری دەکەین و لە خەمیاندا بەشدارین.