ژنێکی لاوی پیرانشاری بە هۆی کێشەی خیزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤ بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان چاونیوز، ڕۆژی شەممە ١٥ی خەرمانانی ١٣٩٩ی هەتاوی ، ژنێکی لاو کە تازە ژیانی هاوبەشی پێکهێنابوو بە ناوی سەیران دۆرج دۆڕ کچی مەسعوود خەڵکی ئاوایی “دربکە”بە هۆی کێشەی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شایانی باسە کە لە کوردستان و ئێران خۆکوژی بۆتە دیاردەیەکی قەیراناوی و بە هۆی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و هەروەها یاساکانی ئەو وڵاتەوە و هەژاری و بێکاری کە سەرجەمیان کێشەی کۆمەڵایەتی و دەروونییان لێدەکەویتەوە ڕۆژ بە ڕۆژ پەرەدەستێنێ و خەریکە لە کارەساتێکی گەورەی مرۆیی و کۆمەڵایەتی بە تایبەت لە کوردستان نزیک دەبێتەوە.