فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 02:36
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

سمینی ئەم دیوئەودیوی نەریتی کۆنی بەرخوێن

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/09/06
in ئەدەب

دارسمە

دارسمەی موخلیستان لە درێژەی سمینی کۆتەرە دارەکانی لێڕەواری ئاوەدان، ئەو لێڕەوار و دارستانانەی مرۆڤەکان ڕۆژانی پشوودان و کاتی سەیران لەژێر سێبەری دارەکانی دەحەسێنەوە، وای لێ کردم ئاگاداری هەموو “سڕوتڕ”ی ئێوە بم.
خۆ من ئەوەندە باڵ ناکەم و دوور ناڕۆم. باڵدارێکی کۆچەریش نیم کۆچی وەرزانەم هەبێ و هەر وەرزەی لە دەراوێک و هەر مانگەی لە کەشوهەوای جیاوازی ئەم سەرزەوەییە بم. نەڵێن ئەم باڵندە بچووکە سەر چەکوچە لەکوێ ئەم هەموو زانیارییەی لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا کۆ کردۆتەوە؟ هەرچی دەیزانم لەسەر ئەم دارانەوە ئەوکاتانەی بۆ حەسانەوەی میشکی ماندووی بە هیچوپووچ ئاخنراوی بەشێکی بەرچاوتان وازم لە دارسمین هێناوە، لە ئێوەی فێربووم.
لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا کۆمەڵێک پیاو لەژێر سێبەری داربەڕوویەک دانیشتبوون. دیار بوو دوای خواردن و خواردنەوەیەکی زۆر لەم سەیرانە، سەرخەوێکیان شکاندبوو. یەکێکیان دوای چاو هەڵگڵۆفین و سێ چوار زڕە باوێشکی درێژ بانگی ژنانی بەشداری سەیرانەکەی کرد خێرا چایان بۆبێنن. من کە لەسەر لقێکی ئەستووری سەر سەریان سنگم وە دووڕیانی نێوان لقەکە و کۆتەری سەرەکیی دارەکە دابوو، گوێم بۆ قسەکانیان شل کردبوو. باسەکەیان گەرم بوو. باسی یاسای “بەرخوێن”یان دەکرد. لەبەر ئەوەی جڕوجانەوەرێکی بەزەڕ نەبم و دۆخەکەیان نەشێوێنم و ژیانی ئەم دارستانەش لەنێو فڕکەفڕکی بەردەقانی و پلارتێگرتندا لە خۆم نەشێوێنم، لە بەیانییەوە تەنیا نووکێکیشم لەکۆتەرە دارەکان نەداوە. ئەوان لە باسەکە گەرم داهاتن. مینش نێوەنێوە هەودای خەیاڵم دەپچرا و دەگەڕامەوە نێو قسەکانیان.
کەوتمەوە یادی زێنەبێ. زێنەبۆکەی قاسم سولەیمانی دەڵێم. نازداری باوکی، ماوەیەک لەمەوبەر پێش ئەوەی کفنی باوکی کەمێک ڕەنگی بگۆڕێ، هەواڵی شووکردنی بە کوڕە حیزبوڵڵایەکی لوبنانی بڵاوکرایەوە و دوایی بێدەنگەی لێ کرا. ئێستا دەڵێم بڵێی زێنەب خانمیش بەرخوێن نەدرابێ؟
دیارە لەم چەند ڕۆژەی دواییدا نوێنەرانی هەڵبژێردراوی شۆڕای نیگەبانی ئێران لە مەجیلسی شورای ئیسلامی، باسی بابەتی “خونبس” دەکەن. ئەو خوونبەسەی ئێوە پێی دەڵێن “ بەرخوێن”.
بەرخوێن بەو کچانە دەگوترێ کە لە دوژمنایەتیی نێوان دوو تایفە یان دوو خێزاندا پێشکەش بە کەسێک دەکرێن کە لە دوژمنایەتییەکەدا پیاویان لێکوژراوە. بەمجۆرە دوژمنایەتییەکە ڕادەوەستێ و کەسوکاری کوژراوەکە کەسی دیکە لە کەسوکاری بکووژەکە ناکوژنەوە.
جا لێرەدا سەیری ژیانی ئەو کچانه خۆشە کە بەرخوێن دەدرێن. کچەکە بە کوڕێک یان پیاویکی خاوەن ژن دەدەن کە لە ژیانیاندا بەیەکەوە نەچوونەتە ژوانگە و نەک هەر چاوبڕکێیان نەکردوە و چاوی خۆشەویستییان لە یەکتر دانەگرتوە، بەڵکوو بەژن و باڵای یەکتریشیان نەدیوە. جا ئەگەر حەزت لە ئەشکەنجە و دیتنی ئەو جۆرە دیمەنانە بێ، لەپەنایەکەوە ئاگات لە دۆخی ڕواڵەتی و دەروونیی ئەمجۆرە کچانە بێت.
ئەم خۆرهەڵاتی ناوینە خەڵکێکی سەیر و سەمەرەی لێ دەژیێت. لە لایەک نەتەوەیەکی وەک کوردی لێیە و ژنانی سنگیان ڕەپێش خستوە و چەک بەدەست بە ناوی پێشمەرگە و گریلا خەریکن بۆ گەیشتن به یەکسانی خەبات دەکەن. لەلایەکی دیکەوە ژنانی واش هەن سەرەڕای خوێندەوارییەکی زۆر، دەبنە نوێنەری مەجلیس و خەریکن بەرخوێندانی کچان بکەنە یاسا و ئەگەر کێشەیەک لە نێوان دوو یان چەند پیاو ساز بوو، بە گۆڕێنەوەی کچێک یان چەند کچ لەم نێوەدا کێشەکەیان چارەسەر بکەن. ئەمەش لە کاتێکدایە ئەم ناوچەیە پڕە لە کێشەی سەیروسەمەرە. کێشە لەسەر ئەوەی کوڕی جیرانێك چاوی لە کچی دراوسێیەکیان داگرتووە، ژنی پیاوێک کە بەرخوێن بووە بە پیاوێکی خوێنشیرین پێکەنیەوە، خەڵکی گوندێک ئاوی کشتوکاڵی گوندی دراوشێیان گرتووەتەوە، پیاوێک بە ماشێن پێش پیاوێکی دیکە کەوتووەتەوە و بەشێک لەو کێشانە “پیاو”کوشتنیان لێ کەوتووەتەوە.
دیسان پێکەنینم دێت. ئەوانەی خەریکی نوێکردنەوەی ئەم نەریتەن خۆ تازە ناتوانن ئەم ژن و کچە چەکبەدەستانە بکەنە بەرخوێن. خۆ ئەوان وەک زێنەبۆکە نین.
دیارە ئەم بەرخوێنە کێشەی زۆر گەورەی پێ چارەسەر نابێ. کێشەی وەک ئەو خوێنە زۆرەی کەوتووەتە نێوان کوردان و دەسەڵاتی ئێران. لێرەدا خەتای کوردان زەق دەبێتەوە و دەبێ سەرکۆنە بکرێن. ئەوان لە خۆشیان تێک داوە و لە دەستەڵاتیش. سەریان لە هەموولایەک شێواندوە. بە ژن و پیاوەوە شان بەشانی یەکتر داوای یەکسانی دەکەن و دژی ئەم جۆرە یاسایانەن. خۆ ئەگەر ئەوان وایان نەکردبایە بە سوڵحی عەشایەری و ڕەنگبوو به بەرخوێندان شەڕی دەسەڵاتانی ناوچەکە لەگەڵ کوردانی هەموو پارچەکان وەستابا.
دەزانم ئێستا هێندیکتان بۆتان بووەتە پرسیار بۆ وێنە دەڵێن لە ئێران چۆن ئەوندە کچە ڕازی دەبن وەک بەرخوێن بدرێن بە کوردان. وڵامەکەی زۆر ئاسانە: لە ئێران زیاتر لە ٣ میلیۆن و ٧٠٠ هەزار کەس دەنگیان بە ١٦ ئەندامی ژنی خولی ١١ی مەجلیس داوە. زیاتر لە نیوەی ئەو دەنگانەی بە پیاوانیش دراون هەر دەنگی ژنانن. ئێمە ئەگەر تەنیا ئەو ٣ میلیون و ٧٠٠ ژنه حیساب بکەین و زیاتر لە نیوەیان وەک ژنی خاوەن هاوسەر دابنێین، تەنیا یەک میلیۆن و نیوان کچ بن، دەسەڵاتی ئێران ئیستا یەک میلیۆن و نێو بەرخوێنی بۆ سوڵحی عەشایەری لەگەڵ کوردان ئامادەن.
لە کۆتاییدا ژنانی تێگەیشتوو خەباتگیڕ نەڵێن ئەم چۆلەکە بچووکەش فشە بەژنان دەکا. ئەمن بە نوێنەرایەتیی هەموو دارسمەی جیهان ڕێزم بۆ ژنان هەیە. ڕێزان لە سەر سەر و سەرچاوم، بەڵام ئەوژنانەی دەنگیان بەم جۆرە نوێنەرانە داوە، بێگومان ئامادەشن وەک بەرخوێن بدرێن؟

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist