فارسی
English
ئەمڕۆ پێنج شه‌ممه‌ ڕێکەوتی 15ی تشرینی یه‌كه‌م ساڵی 2026 | کاتژمێر 01:50
کوردستان و کورد
Advertisement
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
No Result
View All Result
کوردستان و کورد
No Result
View All Result

خەرمانە خەمی خەرمانان

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/09/06
in ئەدەب

ئەحمەد ڕەحمانی

شەوێکی تاریک و تووکە، ھێدی ھێدی دڵۆپە بارانە سەرلێشێواوەکان بەدەم کزەبایەکی سارد خۆیان بە پەنجەری ژوورەکەم دادەکێشن، پەردەکە لا دەدەم، دڵۆپی بارانەکان بە شووشەی پەنجەرەکەدا بەرەو خوار لێژ دەبنەوە ، سەیرە زۆرتر لە فرمێسک دەچن تا دڵۆپە باران .
دڵم پڕە، ناخم چەند ڕۆژە بۆتە گرکانێکی ھەڵچوو بۆ شەھیدانی ١٧ خەرمانان. خەمەکان لە دەروونمدا شەپۆلان دەدەن و خۆیان بە کەنارەکانی ناخی زامدارمدا دەدەن، ڕۆژ نییە دووسێ پۆست لە وێنەی شەھیدانی خەرمانان و نووسینەکانم لە سەر لاپەڕەی فەیسبووکەکەم بڵاو نەکەمەوە، بەدیار وێنەکان و دێڕ بە دێڕی نووسینەکانم دەگریم و فرمێسکان ھەڵدەوەرێنم !
ئەمشەو کە ھێندەی نەماوە بۆ یادی کارەساتی ١٧ی خەرمانان دڵم لە ھەموو کاتێک زیاتر دەگوشرێ، ھەست بە پچڕانی شادەمارەکانی دڵم دەکەم ، ئەم ماوەیە سەیری ھەر نووسراوە و وێنەیەک دەکەم، ھەموویان چیرۆکە بەژانەکەی خەرمانانم بیر دەخەنەوە، ھێندی تر لە گژ فکران ڕادەچم، بەخۆم نییە خۆڕسکانە بیری شەو و ڕۆژم بۆتە ئەو فیلمانەی کە لە دووری ھەزاران کیلۆمیترەوە لە مووشەکبارانی قەڵای دێموکراتم دەبینی. کەژاوەی سووری دوورو و درێژی شەھیدان و دەیان بریندارم دەبینی، ئا لەم کاتانەدا لە ژانی ئازارەکانی قەڵادا خۆم بە داروبەرد دادەدا، دەگریام، تاڵە مووەکانی خۆمم دەڕنی، بەردەوام لە پەیوەندیدا بووم لەگەڵ کوردستان، دڵە و لە شوێنێکی قایمدایە و ئەم ڕوحە لە کێشان نایە…
شەوە تاریک و نووتەکەکە ھەر خۆی لە بەر یەک دەکێشێتەوە، دڵی منیش کەوتۆتە جۆلانەی ژان و چاوەکانم فرمێسکیان تێدا قەتیس ماوە. ھەر دێ و ناخم زیاتر دەھەژێ، تازە لە نووسینی بابەتێک بوومەوە، بۆ یادی ١٧ی خەرمانان دڵم ھێندەیتر لەکوڵە، بڕیار دەدەم بەو بارانە کەمێ لە ژوورەکەم بچمە دەرێ، بڕۆمە ژوانی ئەو دڵۆپە بارانانەی کە وەک فرمێسکەکانی من بە دڵئێشاوی ھەورە ئاوسەکانیان جێ دەھێشت و خۆیان لە باوەشی زەویدا دەدیتەوە، شەو درەنگە، لە بەر گڵۆپی پێش ماڵەکەمان سەیری ڕێژەوەی بارانەکە دەکەم کە بە دەم کزە بایەکەوە خێراییان زیاتر دەبێ بەرەو زەوی ، ھەورەکان دەگرین، دڵۆپەکان ھەڵدەوەرن، دیدەکانی منیش بۆ شەھیدانی خەرمانان گۆمیلکەی خوێنن، کاتێ بە ڕوومەتمدا بەرەو خوار شۆڕ دەبنەوە ھەست بە تامی سوێریان دەکەم، گریانی فرمێسکی ھەورەکان ئاوێتەی فرمێسکەکانی منیش دەبێ، دەستە برایەتیی فرمێسکی من و ھەورەکان ھێندەی تر خۆشتر دەبێ .
حەزم لێیە بەو شەوە تاریکە باسی فرمێسکەکانی خۆم بۆ دڵۆپە بارانەکان بکەم، بڵێم ھەورە ئاوسەکەی غوڕبەت دەزانی ھێندەی نەماوە بۆ ئەو کاتەی کە نیشتیمانی من ئازارەکانی خەرمانانی لەدایک دەبنەوە، دەزانی ھێشتا چەند ڕۆژێکی ماوە پێش ئەوەی قەتارەی گڵکۆی شەھیدانی دێموکرات لە مەزاری شەھیدان لەگەڵ کۆنە یاران کێلەکانیان دەست لەملان ببنەوە، دەمەوێ دڵۆپە بارانەکانیش گوێ بۆ خەمەکانم ڕادێرن، ئەوانیش وێنای من لەم غوڕبەتە نامۆیەدا دڵۆپی ڕۆندکیان بۆ شەھیدان ھەڵڕێژن .
خەمەکانی خەرمانانیان بۆ باس دەکەم، لە ھەڵوەرینی فرمێسکەکانی مندا ھەست دەکەم دڵۆپە بارانەکانیش گوێم بۆ شل دەکەن و لە ھەڵوەریندا ھاوڕێیەتیم دەکەن، ئەوان لێم دەپرسن و ئەمنیش بە ھەنیسکەوە وەڵامە فرمێسکیان دەدەمەوە، دەڵێم ھەورەکانی غوربەت، دڵۆپە ئاوە نامۆیەکان، لە نیشتیمانی من ئێستا وەرزی بارینی دڵۆپە باران نییە، لە نیشتیمانی من ئێستا وەرزی خەرمانی خەمی خەرمانانە، لەوێ دڵەکان ئێستا لە ھەژان دان بۆ یادێک کە کەژاوەی مەرگیان بۆمان خوڵقاند.
ئەمن ھەر دەگریم و دڵۆپەبارانەکانیش خۆیان بە ڕووخساری گەرممدا دەدەن، سۆزم دەدەنێ لەم وەرزی وشکی و ھاوێنەدا فرمێسکەکانی منیش لەگەڵ خۆیان ھەڵبگرنەوە، ڕێی دەڤەرێک بگرن کە شەھیدستانە، تەپۆڵکەیەک کە لە باوەشی خۆیدا دەیان دڵی گەرمی عەوداڵی ڕزگاری و ئازادیی نیشتیمان و گەلی لە ھەناویدا جێ کردۆتەوە، تەپۆلکەیەک کە لەپێشدا چەقڵەستان بوو، بەڵام ئێستا باغی سووری شەھیدانە، ئەو تەپۆلکەیەی کە ئێستا بۆتە قیبلەی ئەو شۆڕشگێڕانەی کە ھەموو ڕۆژێ بەرماڵی فرمێسکی وەفاداری بۆ ڕێ و ڕێبازی شەھیدان ڕادەخەن و پەیمانی لە مەتەرێزی خەباتدا بوونیان نوێ دەکەنەوە .

Related Posts

ئەدەب

بۆ حەکیمی دەردان

5 ساڵ ago
ئەدەب

ڕێگەی قودس بە مۆسکۆدا نزیکترە

5 ساڵ ago
ئەدەب

کوردستانی خوێناوی”ی ئازا سکری

5 ساڵ ago

نوێترین

برینداربوونی کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی پیرانشار

ڕێکەوتی 2021-05-10

هێنانی چینیەکان لەلایەن ڕێژیمەوە بۆ کوردستان بەمەبەستی بە تاڵانبردنی کانگاکان

ڕێکەوتی 2021-05-10

کەمکردنەوەی ئاوی ڕووباری فورات لەلایەن تورکیەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

زولنووری: فایلە دەنگییەکەی زەریف لە بنەڕەتدا بۆ بڵاوبوونەوە تۆمار کرابوو

ڕێکەوتی 2021-05-10

ڕێبەری دێموکراتەکانی سێنای ئەمریکا: ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران نابێ تەنیا لە بواری ناوکییەوە بێ

ڕێکەوتی 2021-05-10

دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی شاری سنە

ڕێکەوتی 2021-05-10

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی خەڵکی مەریوان بەهۆی ڕووداوی کارەوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

شەڕە دەندووکی تورکیە و ئێران لەسەر ناردنی میلیشیا بۆ یەمەن

ڕێکەوتی 2021-05-10

پێنتاگۆن: ئەو چەکوچۆڵەی کە لە دەریای عەرەب دەستی بەسەردا گیراوە لە ئێرانەوە ڕەوانەکراوە

ڕێکەوتی 2021-05-10

ئاگرتێبەردانی کونسوولخانەی ئێران لە کەربەلا

ڕێکەوتی 2021-05-10

وەدەنگهاتنی ٣٧ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ سەبارەت بە ڕەشبگیریی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناڕوونی چارەنووسی ٧هاووڵاتیی دەسبەسەرکراوی پارێزای سنە

ڕێکەوتی 2021-05-09

تێکدانی ژینگەی کوردستان لە ناوچەی سەردەشت لە لایەن کەسانی هەلپەرەستەو

ڕێکەوتی 2021-05-09

فەرزاد کەمانگەر و هاوڕێیانی پاش ١١ ساڵ لە لەسێدارەدرانیان تەرمەکەیان ڕادەستی بنەماڵەکانیان نەکراوەتەوە

ڕێکەوتی 2021-05-09

ناوەندی ئاسایشی ئاڵمان شێوەی دەورلێدانی گەمارۆکانی لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا کرد

ڕێکەوتی 2021-05-09
No Result
View All Result
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

© 2026 JNews - Premium WordPress news & magazine theme by Jegtheme.

Welcome Back!

Login to your account below

Forgotten Password?

Retrieve your password

Please enter your username or email address to reset your password.

Log In

Add New Playlist