دوای سێ ساڵ له ڕووداوه دڵته‌زێنه‌که‌ی قوتابخانه‌ی کچانی شیناوا که گیانله‌ده‌ستدانی سارینا رهسوڵزادهو سه‌یران یهگانهی لێکه‌وته‌وه، ئێستاش بیمه‌ی ئه‌و دوو کچه نه‌دراوه.
حوسێن ئهحمهدینیاز، پارێزه‌ری به‌شێک له کچه سووتاوه‌کانی شیناوا ده‌ڵێ که سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی به‌رده‌وام به‌ڵام دییه‌ی سارینا رهسوڵزادهو سه‌یران یه‌گانه، که له ڕووداوه‌که‌ی سووتانی قوتابخانه‌ی شیناوا له سه‌رماوه‌زی ٩١ دا گیانیان له‌ده‌ستدا، نه‌دراوه. ئه‌و ده‌ڵێ سندووقی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیان‌و بیمه‌ی ئێران تا ئێستاش خۆی له پێدانی دییه‌ی ئه‌و دوو منداڵه به بنه‌ماڵه‌کانیان دزیوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌دی نیاز ده‌ڵێ: پۆله سووتاوه‌که‌ی قوتابخانه‌ی شیناوا ٢٨ که‌س بوون که دووانیان سووتان‌و مردن، له‌و ٢٦ که‌سه‌ی دیکه ١٨ که‌سیان به وه‌رگرتنی نیوه‌ی دییه‌که‌یان قایل بوون. هه‌شت کچه‌که‌ی دیکه‌ی به پێداگری‌و به‌دواداچوونی ئه‌و توانیویانه هه‌موو دییه‌که‌یان وه‌ربگرن. ئه‌و ده‌ڵێ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دییه‌ی سارینا رهسوڵزادهو سه‌یران یه‌گانه که له‌و رووداوه‌دا گیانیان له‌ده‌ستدا، ئێستاش به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌دراوه.
جێی بیرهێنانه‌وه‌یه که دوای سێ ساڵ لە سووتانی ٣١ قوتابیی کچی شیناوا، تا ئێستاش بەڵێنی ناردنە دەرەوەیان بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی جێبەجێ نەکراوه.
ئەگەرچی تا ئێستا لە ماڵپەڕەکانی سەربە ئێران ده‌گوترێ کە دەوڵەت پوڵی بۆ ئەو منداڵانە پاشەکەوت کردووەو هەموو ساڵێکیش لەو ساڵڕۆژی ئەو رووداوە دا بە پێی هەواڵی ماڵپەڕەکانی سەر بە ئیران باس لە پێدانی پووڵ‌و کرانەوەی شومارەی حسابی بانکی بۆ ئەوان دەکرێ، بەڵام بەڵێنی سەرەکی کە ناردنی ئەو کچانە بۆ چارەسەری جێگای سووتاوەکانیان بۆ دەرەوەی وڵات بوو، هێشتا جێبەجێ نەکراوە. هه‌روه‌ها کێشه‌ی بیمه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماڵانه له قازانجی ئه‌و کچانه یه‌کلا نه‌بۆته‌وه.