ناوەندی دادوەریی ڕۆمانی ڕایگەیاند کە غوڵامڕەزا مونسووری، دادوەری پێشووتری کۆماری ئیسلامی ئێران، لە نهۆمی پێنجەمی ئەو هۆتێلەی لێی نیشتەجێ پارێزگاری بۆخارێست لە ئاکامی ڕاگەیاندنی پەروەندەی مەنسووری لەم حەفتەیەدا ڕۆژی هەینی بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک وتی کە مونسووری تەنیا مشتەری ئەم هۆتێلە بووە.
بە وتەی دادوەرەکان و بەرپرسانی شارەکە، مەنسووری بە پێی یاسای هۆتێلەکە ژوورەکەی خۆی لە نهۆمی شەش بەجێ هێشتوە. وتیشیان ناوبراو دواتر بە ئاسانسۆڕ دەگەڕێتەوە بۆ نهۆمی پێنج و خۆی دەخاتە خوارەوە.
ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور هەفتەیەک بەر لە مردنی مەنسووری، سکاڵایان بە دژی ناوبراو لە ئاڵمان، کە پێشتر لەو وڵاتە نیشتەجێ بوە، تۆمار کردبوو، ئەم ڕێکخارەوەیە مونسووری بە بەرپرس لە بەندکردن و ئەشکەنجەدانی ٢٠ ڕۆژنامەوان دەزانێ.
جێی ئاماژەیە کە پێشتر لە سەرەتای مانگی پووشپەڕی ٩٩بەرپرسانی بوخارێست لە ئاکامی شیکاری لاشەی غوڵامڕەزا مونسووری ڕایانگەیاند کە مەرگی ئەم دادوەرە سرووشتی نەبوە و بە هۆی بەربوونەوە و بەرکەوتنی سەری بە شوێنێکی قورس بووە.
هەواڵی بەربوونەوەی مەنسووی تەمەن ٥٢ ساڵ لە هۆتێلێکی بوخارست و مردنی بۆ یەکەمجار لە مانگی جۆزەردانی ٩٩ لە وڵاتی ڕۆمانی بڵاو کرایەوە.
هەروەها مەنسووری، دادوەری پەروەندەگەلێکی وەکوو سەعید حەنایی، بەند کردنی کۆمەڵێک ڕۆژنامەوان و ڕاگرتنی ڕۆژنامی شەرق، کچانی سەر شەقامی شۆڕش و پەروەندەی مێهدی هاشمی، کوڕی هاشمی ڕەفسەنجانی بوو و لە لەیەن ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ئورووپا بە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ تۆماتبار کرابوو.
شایانی باسە کە شارەزایانی سیاسیی پێیانوایە کە مەنسووری بە دەستی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراوە و وەکوو زۆربەی کاتەکان بەرژەوەندی وڵاتان لە گەڵ کۆماری ئیسلامیدا ڕاستییەکان دەشارێتەوە.