بەرپرسێکی کۆماری ئیسلامیی ئێران ڕایگەیاند بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە ناتوانین یەک دڵۆپ نەوت بفرۆشین.
ئەمریکا: بە هۆی دەور لێدانی گەمارۆکانی بۆ سەر شیرکەتی نەوت و پیشەی پیترۆشیمی ١٤ کۆمپانیا و کەسایەتی لە وڵاتانی” ئێران، چین و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی’ خستە نێو لیستی گەمارۆکانیەوە.
گەمارۆوە نوێکان ١١ کۆمپانیا و سێ کەس دەگرێتەوە کە بنکەی ٦ کۆمپانیایی لە هۆنگ کۆنگ و سێ کۆمپانیا لە ئیماڕات و دوو کۆمپانیایی لە ئێراندایە و هەروەها کەسەکان دوویان هاوڵاتی چین و یەک کەسیان هاوڵاتی ئێرانە
مایک پۆمپێئۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی خەرمانان لە لاپەڕەیی تویتێرەکەیدا ئەم هەواڵەی پشتڕاست کردەوە و وتی: ڕێژیمی ئێران دەبێ کۆتایی بە دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکە وەهەروەها یارمەتیی و هاوکاریی میلیشیا تیرۆریستەکان بهێنێت.
لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە کە نەوتی ڕێژیمی ئێران یەکێکە لە سەرچاوە بە هێزەکانی داهاتی ئێران، کە زیاتری تەرخان دەکات بۆ کاری تێکدەرانەو تیرۆریستی لە ناوچەکەدا، هەر بۆیە ئەمریکا گەمارۆی خستووتە سەر ئەم سەرچاوە داهاتە زۆرەی وڵاتی ئێران.
ناوی ئەو کۆمپانیایانەی کە ئەمریکا گەمارۆی خستووتە سەر، کۆمپانیایی نەوتی ئابادان لە ئێران، کۆمپانیایی بەرێوەبەری ژاهێنگ شیپ لە چین، کۆمپانیاکانی نیوفار ئینترناشناڵ، لۆژێستیک لیمیتێد و ساینۆوزە لە هۆنگ کۆنگ و کۆمپانیایی پیترۆشیمی لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، کەسەکان بریتین لە مین شی، بەڕێوەبەری نیۆفار، زویولین، بەرێوەبەری ساینۆ وزە و عەلیڕەزا ئەمین بەڕێوەبەری کۆمپانیایی نەوتی ئابادانن.
ئەمریکا دوای ئەوەی کە لە ڕێکەوتنی بەرجام هاتە دەرەوە، گەمارۆی زۆر قورسیان خستە سەر نەوت و پیترۆشیمی ئێران، کە بەوتەی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران ئەم گەمارۆیانە زیاتر لە شەڕی نێوان ئێران و عێراق، زیانی گەیاندووەتە ئابووری ئێران.












