بە هۆی داڕمانی دیوار لە شاری سنە ٣ کەس بریندار بوون و هەروەها بە هەمان ڕووداو لە شاری دێولان کەسێک گیانی لەدەستدا و کەسێکیش بریندار بوو.
ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانان، کرێکارێک بە ناوی “شەریف محەممەدی” خەڵکی گوندی “بڵواناوا”ی دێولان، لە گەڕەکی”سۆفی ئاوا”ی دێولان بەهۆی ڕووخانی دیوار لە کاتی کارکردندا گیانی لەدەست دا.
هەروەها لەو ڕووداوەدا کرێکارێکی دیکە بە ناوی “ئەکبەر” هەر دوو لاقی بەسەختی بریندار بووە.
هەر لە هەمان ڕۆژدا و لە سنە، سێ کرێکار لە کاتی کارکردندا بەهۆی ڕووخانی سەقفی خانوویەک لە گەڕەکی “عەباسئاوا”ی ئەو شارە، بریندار بوون.