فرۆشتنی فڕۆکەی” ئێف ٣٥”ی ئەمریکایی بە ئیمارات دوای ڕیککەوتنەکەی ئیسرائیل و ئیم،ارات بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێژیمی ئێران دەستیپێکرد.
بەرپرسێکى ئاگادار بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەى ئەمریکایی “نیویۆرک تایمز” بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل لە دانیشتنێکى تایبەت ڕەزامەندى خۆى دەربڕیوە بە گەڵاڵەکەى دەوڵەتەکەى دۆناڵد ترامپ بۆ فرۆشتنى فڕۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانى ئێف ـ ٣٥ کە ڕادار ناتوانێت بیاندۆزێتەوە بە ئیماراتى یەکگرتوى عەرەبی.
هاوکات وەزیرێکى باڵاى ئیسرائیل گوتبووى کە بەهێزکردنى توانای سەربازىی ئیمارات لە بەرامبەرڕێژیمی ئێرانە و نابێت ئیسرائیل نیگەران بێت. ئیمارات و ئیسرائیل دواى “ڕێککەوتننامە مێژوویی”ـیەکەى کە دۆناڵد ترامپ سەرکۆمارى ئەمریکا ڕایگەیاند، دەستیان بە ئاساییکردنەوەى پەیوەندییەکانیان کردووە.
شایانی باسە کە ئەمریکا پێشتر ڕازى ببوو کە ٥٠ فڕۆکەى پێشکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتى نێوەڕاست تەنیا بداتە ئیسرائیل کە لەم دوو ساڵەى دواییدا ٢٦ دانەیان گەیشتوونەتە دەستى ئیسرائیل .
جێگای ئاماژەیە ئەمریکا لە شەڕى ساڵى ١٩٧٣ى زایینییەوە لە نێوان میسر و سوریە و بە پشتیوانى عێراق و ئوردن بەرامبەر ئیسرائیل، دڵنیایی بە ئیسرائیل داوە کە لە هەموو مامەڵە چەکوچۆڵییەکانی ئەمریکا لەگەڵ وڵاتانى دیکە بەرژەوەندی و تەوانی سەربازیی ئیسرائیل نەخایە مەترسییەوە و ئەو چەکوچۆڵانەی کە ئەمریکا بە وڵاتانی دیکەی دەفرۆشیت لە ئاستی ئەو چەکوچۆڵانەدا نەبن کە بە ئیسرائیلیان دەفرۆشیت و چەند پلە خوارتر بن.












