لە شاری چەرداوڵی سەر بە پارێزگای ئیلام لە رۆژهەڵاتی کوردستان تەقینەوەیەکی گەورە بەهۆی بووتڵێکی گازی 800 کیلۆییەوە روویدا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییە کان ئێوارەی ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی لە گوندی ” زنجیرەی عولیا” سەر بە شاری چەرداوڵ لە پارێزگای ئیلام بۆتڵێکی گازی ٨٠٠ کیلۆیی تەقیەوە کە بەو هپیەوە ٢١٧ کەس لە خەڵکی ئەو گوندە بریندار بوون و دەگوترێ برینی ١٠٦ کەسیان قورسە و بە پێی هەندێک سەرچاوەی هەواڵ لە ئیلامەوە ٢ کەس لەو تەقینەوەیەدا گیانیابن لەدەستداوە.
شایانی باسە کە ئەو تەقینەوەیە بە هۆی بۆتڵیکی گازەوە بووە کە لەسەر ماشینێکی ترەیلی بووە و هەڵەی لێخوڕی ماشینەکە بۆتە هۆی ئەو تەقینەوەیە.