تەرمی کچە شاخەوانی بۆکانی بە بەشداریی سەدان کەس لە خەڵکی بۆکان و وەرزشوانان و چالاکانی فەرهەنگی و مەدەنی و ژینگە پارێزیی ئەو شارە بە خاک سپێردرا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی هەینی ١٤ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی تەرمی کچە شاخەوانی بۆکانی بە ناوی” بەیان عەتاری” کە بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانی لە دەستدابوو بە بەشداری سەدان کەس لە چالاکانی مەدەنی و فەرهەنگی و ژینگە پارێزان و وەرزشوانانی و خەڵکی بۆکان لە گۆڕستانی ئەو شارە بە خاک سپێردرا.
بەیان عەتاری کە یەک حەوتوو لەمەوبەر و بە ڕووداوی هاتووچۆکەوتبووە کۆماوە و شەوی سێشەممە ١١ی خەرمانان گیانی لەدەستدابوو لەو کچە شاخەوانانە بوو کە لەشاری بۆکان وەک کچێکی پێشەنگ لەوشارە لەبواری وەرزش هەنگاوی جیددی ناوە و هاندەری ژنان و کچانی بۆکان بۆ وەرزش ودووچەرسواری و شاخەوانی بوو.
شایانی باسە کە ناوبراو چەندین سەرکەوتنی لەبواری شاخەوانی وەدەست هێنابوو و بە سەرکەوتن بە سەر چیاکانی تەرەغە، دەماوەند، سەبەلان، عەلەمکوە، هەروەها دووهەمین کێوی بەرزی ئوروپا بە ناوی “کازبەک” سەرکەوتنی گەورەی بۆ نەتەوەکەی و خۆی بەدەست هێنا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو کچە شاخەوانە کاسایەتییەکی خۆشناو لە ناو خەڵکی شاری بۆکان و ناوچەکە بوو کە شەوی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
شیاوی گوتنە کە ناوبراو پێشتر واژۆی لەسەر بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی پاش مەرگی کردبوو ە هەر بۆیە بە پێدانی گورچیلە و جگەری بەیان بە بە چەند کەس گیانی دووبارەی بەو کەسانە بەخشی.