محه‌ممه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند كه دوایین ساڵه‌كانی حوكمه‌كه‌ی خۆی له به‌ندی ٣٥٠ی ئێڤین‌دا تێپه‌ڕ ده‌كا، له په‌روه‌نده‌یه‌كی نوێ‌دا تۆمه‌تێكی دیكه‌ی خراوه‌ته پاڵ.
ئه‌م په‌روه‌نده‌یه پێوه‌ندی به بڵاوكردنه‌وه‌ی نامیلكه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دۆخی ژنان‌و پێشێلكردنی مافه‌كانیان هه‌یه كه له دادگای شۆڕشی پارێزگای ورمێ‌دا هاتۆته به‌ر باس، به‌ڵام له ئێستادا ئه‌م په‌روه‌نده‌یه له قۆناغی پێڕاگه‌یشتن دایه‌و بڕیاری له‌سه‌ر نه‌دراوه.
محه‌ممه‌دسه‌دیق كه‌بوودوه‌ند دامه‌زرێنه‌ری ڕێكخراوی مافه‌كانی مرۆڤ له كوردستان، ڕێكه‌وتی ١٠ی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٣٨٦ دهستبهسهرو پاش ئه‌وه‌ی كه دادگایی كرا، سه‌رجه‌م سزای ١٠ ساڵ و ٦ مانگ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پا. ناوبراو که له ساڵی ٩٠ی هه‌تاویدا به‌ربژێری خه‌ڵاتی ئاشتیی نۆبێل بوو، له‌م ساڵانه‌دا له زیندان گورچیله‌كانی چڵكیان كردبوو، قه‌ندی له‌شی دابه‌زیبوو و؛ به‌گشتی له بواری جه‌سته‌ییه‌وه زۆر لاواز ببوو.
محه‌ممه‌د سه‌دیق كه‌بوودوه‌ند له هه‌موو ئه‌و 9 ساڵه‌دا که له زینداندایه، ته‌نیا بۆ جارێك ئه‌ویش پاش مانگرتن له خواردن چه‌ند رۆژێک مه‌ره‌خه‌سیی پێدراو له‌و كاته‌وه تا ئێستا له هه‌ر چه‌شنه مهرهخهسییهك بێ به‌ش كراوه.