ڕۆژی پێنج شەممە ١٣ی خەرمانانی ١٣٩٩، بەڕیز کاک خالید عەزیزی سکرتێری گشتی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی ناوەندی ٣ی حیزبی کرد و وێڕای لە نزیکەوە دیدار دەگەڵ کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکانی ئەو ناوەندە، کۆبوونەویەکی سیاسی تەشکیلاتی بەڕێوەبرد.
سەرەتای کۆبوونەوەکە بۆ ڕێزگرتن لە شەهیدان حیزب و گەل بەتایبەت شەهیدانی ١٧ی خەرمانان بەشداربووان ساتێک بە بێدەنگی راوەستان و دواتر لەلایەن لوقمان مۆئمینی، بەرپرسی ناوەندەوە بەخێرهاتنی کاک خالید و سەرجەم بەشداربووان کرا.
لەو کۆبوونەوەیەدا کاک خالید عەزیزی باسێکی سیاسی لەسەر ڕەوشی جیهان، ناوچەکە و کوردستان کرد و دوای ئەم باسە زیاتر باسی لە کاروچالاکیی دەروون تەشکیلاتیی حیزب و یەک لەو تەوەرانەش پرسی یەکگرتنەوەی دوولایەنی حیزبی دێموکرات.
لە کۆتایی وتەکانی بەڕێزیان کۆبوونەوەکە بە پرسیاری ئامادەبووان و وڵامی بەڕیز سکرتێر لە کەشێکی خۆماڵی و دۆستانەدا کۆتایی پێ هات.