به‌دوای به‌رزبوونه‌وه‌ی گرژی له نێوان دوو وڵاتانی ڕووسیهو توركیه، ویتالی موتكۆ وه‌زیری وه‌رزشی ڕووسیه به كاناڵی “ئاڕ ئیسپۆرت”ی ڕووسیه‌ی گوت، ئه‌گه‌ر هه‌ر یانه‌یه‌كی وه‌رزشی له هه‌وڵی كڕینی یاریزانی توركی دایه، با له‌وه زیاتر وه‌دوای نه‌كه‌وێ، چونکی رێگه‌ی پی نادرێ.
وه‌زیری وه‌رزشی ڕووسیه پێداگریی كرده‌وه كه یاریزانه‌کانی توركیه كه گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ یانه‌كانی ڕووسیه‌وه ماوه ده‌توانن درێژه به كاره‌كانی خۆیان بدهنو ئه‌م گه‌مارۆیه ئه‌وانه ناگرێته‌وه، به‌ڵام یاریزانی نوێ له تورکیهرا نایه‌ته ڕووسییه. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند كه ئه‌م شیركه‌تانه‌ی تورکیه‌ش که له دروستكردنی یاریگاكان‌و پڕۆژه‌كانی جامی جیهانیی ٢٠١٨‌دا به‌شدارن، ده‌توانن درێژه به چالاكییه‌كانی خۆیان بدهنو ئه‌م گه‌مارۆیانه هیچ به‌ربه‌ستێك له‌به‌ر ده‌م ئه‌م شیركه‌تانه دانانێ به‌لام هیچ گرێبه‌ستێكی نوێ له‌گه‌ڵ تورکیه له‌و بواره‌دا نابه‌سترێ.
موتكۆ هه‌روه‌ها یانه‌كانی ڕووسیی ڕاسپاردوه كه ئوردووه زستانییهكانی خۆیان له وڵاتی توركیه هه‌ڵوه‌شێننه‌وه‌و؛ ئێستا چه‌ند یانه ئه‌م ڕاسپاردانه‌یان جێبه‌جێ كردوه.