تێد کڕووز :تویتێر بۆتە شوێنی بانگەشەی خامنەیی و هاوبیرانی
تێد کڕووزی کۆماری خواز ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیەکانی دەرەی ئەمریکا بە توندی رەخنەی لە کۆمپانیای تویتێر گرت و دەڵێ: رێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە لیستی گەمارۆکاندایە و نابێ چالاکی هەبێ.
کڕووز لە تویتێکی باس لەوە دەکات: تویتێر بۆچی ئازادی بەیان لە ئەمریکا سانسۆر دەکات بەڵام لە هەمانکاتدا شوێنێکە بۆ درۆکانی دژی ئەمریکا و یەهوودییەکانی ئیسرائیلی خامنەیی.
تێد کڕووز دوای ئەمەش نامەیەکی بۆ جەک دوورسی، بەڕێوەبەری گشتی تویتێر ناردوە و داوای لێکردوە کە کۆمپانیاکەی نەخاتە خزمەتی سەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران و بە تایبەتی عەلی خامنەیی و محەممەد جەوادی زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران، لەبەر ئەوەی ئەمانە لە لیستی گەمارۆکانی ئەمریکادان.
شایانی باسە کە سناتۆر تام کاتێن، سناتۆر مارشا بلاکبێرن و سناتۆر مارک رووبیۆس پشتیوانی خۆیان بۆ ناماکەی کرووز دەربڕێوە.












