دایە تووبا ڕەحیمی دایکی شەهیدێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی خاتوو تووبا ڕەحیمی دایکی شەهید ” تاهێر غەفووری ” لە ناوچەی بانە کۆچی دوایی کرد
شایانی باسە کە شەهید تاهێر غەفووری کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان لە ناوچەی بانە ساڵی ٦٧ی هەتاوی هاوڕێ لە گەڵ چەند هاوسەنگەرێکی دیکەی گیانی پیرۆزی بەختی سەربەرزی و ڕزگاری نیشتمان و نەتەوە بندەستەکەی کرد و بە خوێنی خۆی بەرگری لە ڤمان و مەوجوودییەتی گەلەکەی کرد.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی دایە تووبا و خزم و کەس و کاری دەکەین و سڵاسویش دەنێرین بۆ ڕۆحی پاکی شەهید تاهێر و هەموو شەهیدانی کورد و کوردستان.