ناوەندی مافی مرۆڤی برومەند بۆ پشتیوانی لە مافی زیندانیان لە ڕاپۆرتێکدا بە ئاماژە بە گەندەڵی و هەست بە بەرپرسایەتی نەکردنی بەرپرسانی زیندانەکانی ئێران دەڵێ لە کاتی هاتنی پەتایی کۆڕۆنا ڕژیمی ئێران دەسبەسەرکراونی لە بەندیخانەکان پشت گوی خستوو
ئەم ناوەندە کە دەفتەری ناوەندیکەی لە ‘واشینگتۆن دی سی’ پێتەختی ئەمریکایە لە ڕاپۆرتێکدا کە رۆژی چوارشەممە١٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بڵاویکردوەتەوە دەڵێ: لە مانگی گەلاوێژی ٩٩ی هەتاویدا پەتای کۆرۆنا لە هەموو وڵاتی ئێراندا بە تایبەتی لە بەندیخانەکانی ڕژیم زۆر بە خێرایی بڵاو بووە، ڕژیمی ئێران هیچ ئیمکاناتێکی بۆ بەندیخانەکان دابین نەکردووە، بەندییەکان تەنانەت چووکەترین پیداویستییە سەرەتاییەکانی پاک وخاوێنیان لە بەردەستدا نییە
ئەم ناوەندە بە ئاماژە بە وەیی کە لە دەسپێکی هاتنی پەتای کۆرۆنا بە ئازاد کردنی کاتی زیندانییان، وتی ئەم کارە بەس نییە و تەنیا ئەو بەندییانە دەگرێتەوە کە زیاتر تاوانی گەندەڵی و دزییان کردووە، لە هەموو زیندانەکانی ڕێژیمدا، زۆربەی زیندانییە سیاسییە کان، ئایینییەکان سەرەڕای ئەوەی کە لە دۆخێکی خراپدا دەژین و زۆربەیان تووشی ئەم پەتاییە بوون، بەڵام بە داخە وە ڕێژیمی ئێران ئیزنیان نادات بە دانانی بارمتەو بە شێوەی کاتی ئازاد بکرێن، هەروەها بە ئاماژە کردن بە دۆخی خراپی زۆربەی بەندکراوانی، بەندیخانەکانی ئێران، ئەم ڕژیمە بە وڵاتێکی گەندەڵ، نابەرپرس و خوێنمژ ناودەبا کە هێج بایەخێک بە بواری تەندوروستی ژیانی خەڵکی وڵاتەکەی نادات و بە ردەوام بۆ پشتیوانی لە ملیشیا تیرۆریستەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و هەموو جیهان تێدەکۆشێ.