ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی ڕۆژی چوارشەممە١٢ی خەرمانان لە ڕاپۆرتێکدا لەهەمبەر ناڕەزایەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری ئێران، ئەو رژیمەی بە خوێنمژ ناو برد.
ئەو ڕێکخراوە ئاماژەیی بە دەسدرێژی ، بێسەرو شوێن کردن، ئەشکەنجە’ لە هەمبەر دەسبەسەرکراوانی ناڕەزاییەتییەکانی مانگی خەزەڵوەری لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە کرد.
ئەم ناڕەزایەتییانە کە لە ئاکامی گران بوونی یەک شەوەی نرخی بەنزین دەستی پێکرد، بە خێرایی بەرەو سیاسیی بوون ڕۆیشت و لە لایەن ڕژیمی ئێرانەوە ڕووبەڕووی تۆندوتێژی و سەرکوتی خوێنین کرایەوە.
ڕێکخراویی لێبوردنی نێونەتەوەیی بە وتەی شاهید حاڵە باوەڕپێکراوەکان و بنەماڵەیی قوربانییەکان و هەروەها ئەو زانیارییانەی کە چالاکانی مافی مرۆڤ ڕایانگەیاندووە: دەسبەسەر کراوەکان پێکهاتوو لە خۆپیشاندەران، خەڵکی بێدەرەتان و هەروەها قوتابیانی لاوی تەمەن ١٠ ساڵانیشی تێدا بووە.
ڕێکخراویی لێبوردنی نێونەتەوەیی پێشتر کوژرانی زیاتر لە ١٥٠٠ کەسی کە بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە، لە ماوەی ئەک حەفتەدا کوژرا بوون پشتڕاست کردەوە.