بەڕێوەبەری سنووری” کۆماری ئازەربایجان” ڕایگەیاند دەستیان بە سەر” بارێکی گەورەی هێڕۆئین” لە نێو بارهەڵگریکی ئێرانیدا گرتوو
بە پێی ڕاپۆرتی؛ بەرپرسی بەڕێوەبەری سنووری کۆماری ئازەربایجان ڕۆژی چوارشەممە١٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، سەگە ڕاهێنراوەکانی خاڵی سنووریی ئاستارا توانیان بارێکی جێ ساز کراو لە نێو کەرەستەی کشت وکاڵ لە بارهەڵگریکی ڕژیمی ئێران ببیننەوە و دەستی بەسەردا بگرن.
بە پێی ئەم هەواڵە ” ٥٩٨ بەستە هێرۆئین کە ٣٠٥ کیلو بووە لە نێو کەرەستەکانی کشت وکاڵ بیندراوەتەوەو دەستی بەسەر دا گیراو
کەناڵی هەواڵدەریی” ویرتوئاڵ ئاز″ نرخی ئەم بارە لە بازاڕە ڕەشەکاندا ٢٢ میلیۆن یۆرۆ خەمڵێندراوە، ئەم بارهەڵگرە دەیویست دوای ئەوەی بچێتە ئەم وڵاتە، لە ڕێگای کەشتییەوە بچیتە وڵاتی قەزاقستان.
لەم بارەوە عەبدولڕەزاق موراد گوڵی، خەڵکی ئێران، شۆفێری ئەم بارهەڵگرە دەسبەسەر کراوە
شایانی باسە کە بە پێی بەڵگەنامەکانی ویکی لیکس: ڕژیمی ئێران گەورەترین بازرگانی ماددە هۆشبەرەکانە لە جیهاندا.












