٥ کەس لە ئەندامانی بنەماڵەیەکی خەڵکی دێولان لە نزیک گوندی ئاسنگەران لە جادەی پاڵنگان بۆ کامیاران بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی لە نزیک گوندی ئاسنگەران لەسەر ڕێگای سەرەکی کامیاران بۆ پاڵنگان بە هۆی پێکدادانی ماشینێکی پراد و مینی بووسێک ٥ کەس لە ئەندامی بنەماڵەیەکی دێولانی لەوج ڕووداوەدا گیانیان لەدەستدا.
شایانی باسە کە ناستاندارد بوونی ماشینەکان و هەروەها جاددە و ڕێگا وبانەکانی کوردستان هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکانی هاتووچۆن و ساڵانە لە ئێراندا بە دەیان هەزار کەس بە ڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەست دەدەن.