خاتوو زۆبەیدە حەسیر باف دایکی شەهیدێکی ڕێگای ئازادی کوردستان لە ناوچەی شاماتی مەهاباد کۆچی دوایی کرد
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان ڕۆژی جوارشەممە ١٢ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی خاتوو زۆبەیدە حەسیر باف دایکی شەهید ” مۆتەلێب کەدخودا نەبی” لە گوندی ” گەنج ئاوا” لە ناوچەی شاماتی مەهاباد کۆچی دوایی کرد.
شایانی باسە کە شەهید “موتەلێب کەدخودا نەبی” ناسراو بە مۆتەلێب نەبیزادە کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان بوو کە لە ساڵی ٦٧ی هەتاوی لە ناوچەی مەهاباد شەهید بوو و گیانی پاکی پێشکەشی رزگاری گەل و نیشتمانەکەی کرد.
لە لایەن تەشکیلاتی حیزبی دێموکرات کوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزیان و خزم و کەسی خاتوو زۆبەیدە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.