موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی کورد لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران مانی لە خواردن گرتووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەرمانانی موژگان کاووسی بەندکراوی سیاسی خەڵکی کەلاردەشت کە ماوەی حوکمەکەی لە بەندیخانەی ئێڤینی تاران تێپەڕ دەکات، مانی لە خواردن گرتووە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو بەندکراوە سیاسییە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پێنەدانی مافی مەرەخەسی و هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزی بۆ پەیوەندی بەندکراوەکان لەگەڵ بنەماڵەکانیان مانی لە خواردن گرتووە. وەک باس دەکرێت بەندکراوە پیاوەکان زیاتر دەتوانن پەیوەندی بە بنەماڵەکانیانەوە بکەن.
موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری نەوشەهر سەر بە پارێزگای مازەندەران دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی ئازاد کرابوو.
مانگی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو دانیشتنی دادگای پێداچوونەوەی موژگان کاووسی بەڕێوە چووە و حوکمی بەندکرانی ناوبراو بۆ ٧٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکران زیاد کراوە، مانگی سەرماوەز لەلایەن دادگای بەرایی شاری نۆشەهر بە ٦٩ مانگ بەندکران حوکم درابوو.
موژگان کاووسی بە تۆمەتی “ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری ڕێژیمی ئێران بە ٣٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی “هاندانی خەڵک بۆ دروست کردنی بشێوی و تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە ٣٦ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی “ پڕوپاگەندە دژ بە نیزام” حوکمی ٧ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە. بە پێی یاسای کۆکردنەوەی حوکمەکان، لەو سێ حوکمە زۆرترینەکەیان واتە حوکمی ٣٦ مانگ بەندکران جێبەجێ دەکرێت.
موژگان کاووسی ڕۆژی دووشەممە ٣٠ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی دەستبەسەر و بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی شاری نۆشەهر کرا و ڕۆژی دووشەممە ٢ی پووشپەڕی بۆ بەندیخانەی ئێڤینی تاران گوازراوەتە