ڕێگه‌ی پێوه‌ندیی ٢٧٥ ئاوایی پارێزگای كرماشان‌و زیاتر له هه‌زار ئاوایی پارێزگای سنه به‌هۆی بارینی به‌فری قورس‌و کڕێوه داخراون.
كاربه‌ده‌ستانی ڕێگهوبانو شارسازیی پارێزگای كرماشان ده‌ڵێن بۆ پێش‌گرتن له ڕووداوی هاتوچۆ خوێیان به هه‌موو ئه‌و جاده‌و شه‌قامانه‌دا كردوه كه به‌ستویه‌تی، به‌ڵام ده‌ڵێن کێشه‌ی سه‌ره‌کییان باڕنه كه له زۆر جێ هاتووه‌و سه‌رمایه‌كی تاقه‌ت پڕوكێنیش له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی ئه‌م پارێزگایه هه‌ڵیکردوه.
محه‌ممه‌د ڕاشێد گورجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ئیداره‌ی ڕێگهوبانو شارسازیی سنه‌ش وێڕای ئاماژه به به‌رده‌وامیی بارینی به‌فر له سه‌رله ئێواره‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌وه تا ئاماده‌كرانی ئه‌م هه‌واڵه گوتی بارینی به‌فری قورس، ڕێگه‌ی پتر له هه‌زار ئاوایی له‌م پارێزگایه‌دا داخستووه.
ناوبراو ژماره‌ی ئاواییه‌كانی پارێزگای سنه ١٧٠٣ ئاواییه که به‌هۆی به‌فربارینی قورسه‌وه سه‌دی ٦٠ی ڕێگه‌وبانی هه‌موو شاره‌كانی ئه‌م پارێزگایه به‌م هۆیه‌وه داخراون.