لە کاتێکدا کە حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ڕژیمی ئێران، بە کاردانەوە بە ناڕەزاییەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویی لە هەمبەر گران بوونی بەنزین، دەیگوت من دوای گرانی بنزین ئاگادار بووم ،جێگری وەزیری ناۆخۆ دەڵێ بەڵگەمان لە بەردەستە کە سەرۆک کۆمار ئاگای لە هەموو بڕیارەکان بووە.
حسین زوڵفەقاری، جێگری ئینتیزامی و ئەمنییەتی وەزارەتی ناۆ خۆی رژیم ڕۆژی سێشەممە١١ی خەرمانانی٩٩ی هەتاوی دەڵێ: ئەو کەسانەی کە دەڵین ئێمە ڕۆژی هەینی ئاگادار بووینە کە بەنزین گران بووە درۆ دەکەن، ئێمە هەموو بەڵگەکانمانلە بەر دەستدایە، تەنانەت ڕۆژ و کاتژمێری بڕیارەکانمان لە بەردەستە ئەگەر پێویست بکا بڵاوی دەکەینەوە
پێشتر ڕۆحانی کە سەرۆکی شۆرای باڵای ئەمنییەتی وڵات بوو ڕایگەیاندبوو کە بەیانی ڕۆژی هەینی ئاگادار بوومە کە بنزین گران بووە
هەر بەو پێیە عەبدولڕەزا ڕەحمانی فەزڵی وەزیری ناۆ خۆی ڕژیم، گەڵالەی گرانی بنزینی بە بڕیاری هەموو کاربەدەستانی وڵات ناو برد و وتی لە یەک ساڵ پێشترەوە باسمان لە سەر کردووە
گران بوونی لە ناکاوی بەنزین لە شەوێکدا لە مانگی خەزەڵوەری٩٨ی هەتاویدا بوو بە هۆی ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لە زیاتر لە سەد شاری ئێراندا، کە دەسبەسەرکرانی زیاتر لە ١٠ هەزار کەس و کوژرانی زیاتر ١٥٠٠کەسی لێکەوتەوە.