سەرۆک کۆماری فەرانسە بە نوێنەری حیزبوڵای لوبنان دەڵی: دەمەوێ لەگەڵتان کار بکەم بۆ گۆڕینی لوبنان بەڵام دەبێ سەرەتا بیسەلمێنن کە ئێوە لوبنانین، هەرچەند ئێمە هەموومان دەزانین ئێوە بەشێکن لە پڕۆژەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا.
رۆژنامە نووسێکی شارەزا لە بواری کار و باری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شەڕ و ئاڵۆزیەکانی نێوان عەرەبەکان و ئیسڕائیل؛ رۆژی یەکشەممە لە راپۆرتی رۆژنامەیەکی فەرانسەوی نووسیویەتی، ماکرۆن لە ٨خولەکدا بە نوێنەری حیزبوڵای لوبنان ” محەممەد رەعد “ی گوت: دەمەوێ لەگەڵ ئێوە کار بکەم بۆ گۆڕینی لوبنان بەڵام دەبێ سەرەتا بیسەلمێنن کە ئێوە لوبنانین، هەرچەند ئێمە هەموومان دەزانین ئێوە بەشێکن لە پڕۆژەکانی ڕێژیمی ئێران لە ناوچەکەدا. ئێمە مێژووی ئێوە بە باشی دەزانین بەڵام ئایا ئێوە لوبنانین؟ ئایا هاوکاری لوبنانیەکان دەکەن؟ ئەگەر ئێوە لوبنانی بن دەبێ واز لە سووریە و یەمەن بێنن و بۆ ئاوەدان کردنەوەی وڵاتەکەتان بگەڕێنەوە بۆ لوبنان. کاری سەرەکی ئێوە لێرە دەبێ هەوڵدان بۆ بنیاد نانی دەوڵەت بێت، بۆیە بنیاد نانی دەوڵەت لە بەرژەوەندی گەلی ئێوە دایە.
ئەم رۆژنامە نووسە فەڕانسەییە رۆژی رابردوو لە ڕاپۆرتێکی لە ” لو فیگارو” بابەتێکی گرینگی خستە روو.
ئاماژەی بەوە کردوە: سەرۆک کۆماری فەڕانسە لەگەڵ هاودەستەی خۆی دۆناڵد تڕامپ خەریکی ئامادە کارین بۆ گەمارۆ خستنە سەر هەندێک لە کەسایەتیەکانی لوبنان.
مالبرۆنۆ گوتی: “نەبیهبێری” سەرۆکی پەرلەمان، سەعد حەریری سەرۆک وەزیرانی پێشوو، سەلیم جەریساتی، وتە بێژی میشێل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان و هەروەها جوبران باسیل سەرۆکی بزووتنەوەی نیشتمانی ئازاد، سەرۆک کۆمارو هەندێک لە کچەکانی میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان بڕیار بوو بکەونە بەر گەمارۆکان بەڵام لە ئێستادا گەمارۆکان ڕاگیراون بۆ یارمەتیدان بە بونیادنانی دەوڵەتی لوبنان.












