لە هێرشە مووشەکییەکەی ئیسرائیل بۆ سەر ئەنباری تەقەمەنی حیزبوڵلای لوبنان و رژیمی ئەسەد لە باشووری سووریە، ١١ ملیشیای سەر بە رژیمی ئێران کوژران.
بە پێی هەواڵی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە لەهێرشێکی مووشەکیدا بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبۆڵای لوبنان بێجگە لە کوژرانی ١١ میلیشیای سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ، زیانێکی زۆر بە بنکە و بارەگاکانی ملیشیاکانی حیزبوڵلای لوبنان و رژیمی بەشار ئەسەد کەوتووە.
بە پێی ڕاپۆرتی چاوەدێری مافی مرۆڤی سووریە، لە نێوان کوژراوەکاندا ٨ کەسیان ئەندامی ملیشیاکانی سەر بە رژیمی ئێرانن، سێ کەسی دیکەشیان خەڵکی سووریە نین بەڵام هێشتا ئاشکرا نەبووە کە کێن.
لە لایەکی دیکەوە و چەند هەواڵدەرییەکی نافەرمی باسیان لە کوژران و بریندار بوونی ٣ بەرپرسی باڵای سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران کردووە کە ئیسمائیل قائانی یەکێک لەو سێ کەسەیە کە دەگوترێ بە سەختی بریندار بووە بەڵام سپای پاسداران لەو بارەوە بێدەنگی هەڵبژاردووە و میدیا فەرمییەکانیش ئەو هەوالەیان پشتڕاست یان ڕەت نەکردۆتەوە.












