كرێكارێكی كورد له سنووری ساوجیی شاری مه‌ریوان به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مین گیانی له ده‌ستدا.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ڕۆژی ١٥ سه‌رماوه‌ز كه‌سێك به ناوی محه‌ممه‌د شامحه‌ممه‌دی، ته‌مه‌ن ٥٠ ساڵ كه بۆ كرێكاریی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان کردبوو، له گه‌ڕانه‌وه‌دا مینێك له سنووری ساوجیی سه‌ر به شاری مه‌ریوان له به‌ر پێی تهقییهو بووه هۆی کوژرانی.
ناوبراو سه‌ره‌تا به هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینه‌که بریندار بوو، به‌ڵام به‌هۆی دره‌نگ گواستنه‌وه‌ی بۆ نه‌خۆشخانه‌و سه‌ختیی برینه‌که‌ی پاش چه‌ند سه‌عات له نه‌خۆشخانه‌ی “بوعه‌لی”ی شاری مه‌ریوان گیانی له ده‌ست دا.
ته‌قینه‌وه‌ی مینی به‌جێمای شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی نێوان ئێران‌و عێراق له ناوچه‌ی كوردستان له حاڵێك دایه كه كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار چه‌ندین جار ڕایانگه‌یاندووه كه ئه‌م ناوچانه‌یان له مین پاك كردۆته‌وه.
به‌پێی ئاماره ره‌سمییه‌کان زیاتر له ٢٠ میلیۆن مینی چێندراوی شه‌ڕی ٨ ساڵه‌ی ئێران‌و عێراق ئێستاش له کوردستان له بن عهرزدانو هه‌ڵنه‌گیراونه‌ته‌وه. ئه‌مه له حاڵێكدایه كه ساڵانه كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی ناوچه سنوورییه‌كان به تایبه‌ت كوردستان به بێده‌نگی دهمرنو به قسه‌ی كارناسانی ڕێژیم تا ئێستاش هیچ هه‌وڵێكی سیستماتیك بۆ پاكسازیی ئه‌م ناوچانه له مین نه‌دراوه.