کچە شاخەوانی کوردی بۆکانی بە ناوی ” بەیان عەتاری” بە کارەساتی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان رۆژی سێشەممەی رابردوو ٤ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی کچە شاخەوانی کورد لەبۆکان بە ناوی ” بەیان عەتاری” بە ڕووداوی هاتووچۆ کەوتە کۆماوە و پاش یەک حەوتوو مانەوە لە نەخۆشخانەی شاری بۆکان کۆچی دوایی کرد.
بەیان عەتاری لەو کچە شاخەوانانە بوو کە لەشاری بۆکان وەک کچێکی پێشەنگ لەوشارە لەبواری وەرزش هەنگاوی جیددی ناوە و هاندەری ژنان و کچانی بۆکان بۆ وەرزش ودووچەرسواری و شاخەوانی بوو.
شایانی باسە کە ناوبراو چەندین سەرکەوتنی لەبواری شاخەوانی وەدەست هێنابوو و بە سەرکەوتن بە سەر چیاکانی تەرەغە، دەماوەند، سەبەلان، عەلەمکوە، هەروەها دووهەمین کێوی بەرزی ئوروپا بە ناوی “کازبەک” سەرکەوتنی گەورەی بۆ نەتەوەکەی و خۆی بەدەست هێنا.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو کچە شاخەوانە کاسایەتییەکی خۆشناو لە ناو خەڵکی شاری بۆکان و ناوچەکە بوو کە شەوی سێشەممە ١١ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بەیەکجاری ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
شیاوی گوتنە کە ناوبراو پێشتر واژۆی لەسەر بەخشینی ئەندامەکانی جەستەی پاش مەرگی کردبوو ە هەر بۆیە بە پێدانی گورچیلە و جگەری بەیان بە بە چەند کەس گیانی دووبارەی بەو کەسانە بەخشی.