ڕۆژی سێشه‌ممه، 11خه‌رمانانی1399هه‌تاوی کۆمه‌ڵێک له خه‌ڵک و بنه‌ماڵه‌کانی کرێکاران و کارمەندانی سیلۆی شاری که‌نگاوه‌ر له پارێزگای کرماشان له به‌رانبه‌ر بینای فه‌رمانداریی ئەو شارەدا کۆبوونه‌وە.
کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌و خەڵکە بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربرین له پێدانی سیلۆی که‌نگاوه‌ر به که‌رتی تایبه‌ت بووه.
پێدانی سیلۆکانی کرماشان، سه‌قز و که‌نگاوه‌ر هاوکات له‌گه‌ڵ یه‌کتریدا ده‌ستی پێ کردوه که دواتر پێدانی سیلۆهکانی کرماشان و سه‌قز و سۆنقور بە کەرتی تایبەت ڕاگیرا و ته‌نیا سیلۆی که‌نگاوه‌ر دراوەتە که‌رتی تایبه‌ت.
ناڕازییه‌کان ده‌ڵێن: سیلۆی سه‌د میلیارد تمه‌نی به نرخی نۆ میلیارد دراوەتە که‌رتی تایبه‌ت.