زیندانییەکی بەندکراو لە زیندانی ناوەندیی ورمێ بە ناوی” فەرهاد ڕەحیمی”بە هۆی کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان گیانی لە دەستدا.
بە پێێ هەواڵی ناوەندی مافی مرۆڤی چاونیوز ، بە گوێرەی سەرچاوەکانی ناو زیندان: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی فەرهاد ڕەحیمی کە تووشبووی نەخۆشی دڵە سەردانی بێهداری زیندانی کردووە، بەڵام کارمەندانی زیندان بە پێدانی حەبی ئارام بەخش و موسەکین خۆیان لە پێڕاگەیشتنی جیددی بواردووە. لە کۆتاییدا سەر لە بەیانی ڕۆژی سێشەممە بە هۆی جەڵدەی دڵ گیانی لە دەستداوە.
فەرهاد ڕەحیمی ٤۶ ساڵ تەمەن و خێزاندارە کە ٧ساڵی پێش بە تۆمەتی پێوەندیدار لە گەڵ مادە هۆشبەرەکان بە ١۵ ساڵ زیندان مەحکووم کراوە.