کۆماری ئیسلامیی ئێران زیاتر لە ١٠٢ هەزار تۆن بەستەی خوراکی لە نێوان دەستە ئایینییەکانی عاشوورا لە گورجستان بڵاو کردەوە.
بە هەزاران بەستەی پێداویستی ژیان لە نێوان شێعەکانی شاری تێفلیس و مارنێۆلی لە لایەن کۆمەڵگای ئەلمستەفا، دامەزرێنەری ناوەندێکی ئایینی بە ناوی” ئالی بەیت” و باڵوێزخانەی ڕژیمی ئێران لە تێفلیسی گورجستان دابەش کرا هەروەها بە دەیان بە ستەی خۆراکیی لە نێوان لافاولێدراوانی ناوچە شێعەکانی مارنێۆلی دابەش کرام ئەمە لە کاتێکدایە کە خەڵکی ئێران بە هۆی قەیرانی داریی یەوە سفرەکانیان بەتاڵە لە هەموو خواردنێک.
هەروەها لەم کاتی قەیرانەدا لە ئێران زیاتر لە ١٠٢ هەزار تۆن بەستەی خوراکی لە نێوان دەستە ئایینییەکان بڵاو کراوەتەوە.
محەممەد ڕەزا کەلامی، یەکێک لە بەرپرسانی ئابووری ڕژیم دەڵێ: دەوڵەت ٣٠هازار تۆن برێنج،٣٠ هازار تۆن ڕۆن، ٣٠ هەزار تۆن شەکەر، ١٠هەزار تۆن گۆشتی مریشک و٢ هەزار تۆن گۆشتی سووری داوە بە دەستە ئایینیەکانی عاشوورا لە وڵاتی گورجستان.
ناوبراو لە سەر نرخی ئەم پێداویستیانە هێچی نەوتووە، تەنیا دەڵێ ئامانج لەم کارە یارمەتیدانی خەڵکی بێدەرەتان و کەم داهاتی ئەو وڵاتە، بەڵام بۆ پەرەپێدانی بیری مەزهەبیش کاریگەرن.
شایانی باسە کە ئەم دەست ئاوەڵاییەی ڕێژیم کە ئەمە نموونەیەکی هەرە چووکەیە لە حاڵیکدایە کە خەڵکی ئێران لەوپەڕی برسییەتی و هەهاریدان و بێکاری و بێ پارەیی لە سایەی سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بەرۆکی بە خەڵکی ئێران گرتووە.