هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکی خەڵکی ئەو شارەیان دوای بانگ کردن بۆ ئەو ناوەندەی ڕێژیم دەسبەسەر کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی” سالار چاوشی” تەمەن ٢١ ساڵ و خەڵکی گوندی ”حاجی لەک“ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دەستبەسەر کراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سالار جاوشی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دراوەتە بەر لێدان و کوتان و هەتا ئێستا هۆکاری دەستبەسەر کرانی ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.
جێگای ئاماژەیە “عەبدوڵڵا چاوشی” باوکی ساڵار ڕۆژی دووشەممە ١٦ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر و پاش مانگێک بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.