سێرگی لاڤرۆف و شاندێکی هەسەدە بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد کۆبوونەوە
قەدری جەمیل، ئەمینداری گشتی حزبی “ئیرادهی گەل” لە سووریە ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی دیداری ھاوبەشی نێوان حیزبهكهیان و ئەنجوومەنی سووریەی دێموكرات ” هەسەدە” لەگەڵ شاندی دەرەوەی رووسیە، بە سەرۆكایەتی وەزیری دهرهوی ڕووسیە سێرگی لاڤرۆڤ دەستیپێكرد.
ههر لهو چوارچێوهیهدا، یاداشتنامەیەكی لێكتێگەیشتن لە نێوان ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات و پارتی ئیرادهی گەل واژووكرا.
یاداشتنامەكە لە لایەن قەدری جەمیل، ئەمیندار گشتی حزبی ئیرادهی گەل و ئیلھام ئەحمەد سەرۆكی دەستەی جێبەجێكار لە ئەنجوومەنی سووریای دیموكرات واژووكرا.
شیاوی باسە کە هێزە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوام لە لایەن سووریە و ئۆپۆزیسیۆنی ئەو وڵاتەوە و هەروەها ناوەندە نێودەوڵەتییەکانی بەشدار لە پرۆسەر ئاشتی و ڕێگا چارەی سیاسیی دۆخی سووریەدا پشتگوێ خراون ، هەر بۆیەش کوردەکانیش پێبەندی هیچ رێککەوتنێکی ئۆپۆزیسیۆن و شاندی حکوومەتی ئەسەد نەبوونە و تورکیە و ئێران و سووریە بەردەوام هەوڵی پەراوێز خستنی کوردەکانیان لەو بوارەدا داوە و پیلانیان بە دژیان داڕشتووە.
لە لایەکی دیکەوە شارەزایانی سیاسیی پێییانوایە کە بە بێ بەشداریی کوردەکان لە پرۆسەی ڕێگاچارەی سیاسیی سووریەدا ئەو وڵاتە ناتونێ سەقامگیر بێ و ئاشتی بە خۆیەوە ببینێ.












