ناڕەزاییەتی دەڕبڕینی کرێکارانی حەوت تەپە لە هەمبەر ئەوەی کە دەنگ و ڕەنگی ڕژیم و هەواڵدەریی فارس بە هۆی مانگرتنە کرێکارییەکانەوە ” سواری شەپۆلەکان” دەبن
یوسف بەهمەنی، یەکێک لە نوێنەرانی کرێکارانی حەوت تەپە ناڕەزاییەتی خۆی لە هەمبەر کارکردی دەنگ وڕەنگی کۆماری ئیسلامی وەهەروەها هەواڵدەریی فارس دەربڕی.
بەهمەنی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی وتی: بە داخەوە دەنگ وڕەنگی ڕێژیمی ئێران و هێندێک لە هەواڵدەرییەکان ناڕەزایەتییە ڕەواو یاساییەکانی کرێکاران بەلاڕێدا دەبەن
هەواڵەکانی ” بیست و سی ” لە حەفتا ڕۆژ مانگرتنی کرێکارانی حەوت تەپە هیچ ئاماژەیەکی بەو مانگرتنانە نەکردووە، بەڵام یەک جار نوێنەرانی مەجلیس سەردانی حەوت تەپەیان کرد، ڕۆماڵی هەموو سەردانەکەیان کرد.
ناوبراو بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە کڕێکارەکان لە گەڵ هیچ ئۆرگانێک تەنانەت ئیبراهیم ڕەئیسی سەروکی دەزگای داد دانیشتنیان نەبووە لە کاتێکدا کە مانگرتنی کرێکارانی حەوت تەپە حەفتا وهەشتمین ڕۆژی خۆی تەواو کرد، سەرەڕای ئەو بەڵێنانەی کە بەرپرسان بۆ گەڕاندنەوەی کرێکاران، پێدانی مووچەکانیان داویانە هیچیان جێبەجێ نەبووە، جیاواز لەوانە هاتوچوو کردن، پارەی خواردن، سەختی کار، دابەشکردنی وەکوو یەکی مووچە جێبەجێ نەکراوە.
هەروەها ڕەخنەی توندی لە بە ئەمنییەتی کردنی پەروەندەی “ئیسمایل بەخشی” و هەڵکوتانە سەر ماڵی خودی بەهمەنی و محەممەد خەنیفەر و گرتنی کرێکاران لە لایەن کەسانی نەناسراوەوە گرد.