نرخی دۆلاری ئەمریکا گەیشتە نزیکەی ٢٤هەزار تمەن
نرخی دۆلار لە بازاڕی ئازادی ئێران نزیکەی ٣٠٠تمەن بەرز بوەتەوە و گەیشتوەتە ٢٣هەزار و ٧٥٠تمەن.
بە پێی سەرچاوەیەکی هەواڵی ئابووری ڕاستەوخۆی یۆنلاین، کامران سوڵتانیزادە، سەرۆکی ناوەندی گۆڕینەوەی دراو ڕۆژی دووشەممە ١٠ خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی رایگەیاند، لە بازاڕی تاران، نرخی فرۆشتنی دۆلار لە ناوەندی گۆڕینەوەی دراودا بە٢٣هەزار و ٢٨٠تمەن ئاڵوگۆڕی پێدەکرێ.
نرخی دۆلاری ئەمریکا لە بازاڕی ئازاد تا ئێستا گەیشتوە بە ٢٣هەزار و ٧٥٠تمەن.
هەر بەم پێی ئەم هەواڵە. نرخی فرۆشتنی یۆرۆ بە ٢٧هەزار و ١٥٠تمەن گەیشتوە.
شایانی باسە کە سکەی تەڵای تەواو بەهاری ئازادی نەخشی نوێ، گەیشتوەتە ١١ ملیۆن و ٢٠٠هەزار تمەن.
بانکی ناوەندی ڕێژیمی ئێرانیش لە ڕاپۆرتێکی خۆیدا پشتڕاستیکردەوە کە نرخەکان هەڵکشاون.
جێگای ئاماژەیە کە سیاسەتە سەقەت و شەڕخوازانەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تا ڕاددەیەکی زۆریش دزی و گەندەلی لە ڕاددە بەدەری سەروەت و سامانی ئێران لە لایەن بەرپرسانی ئەو ڕێژیمەوە ئابووری ئێرانی تووشی قەیرامن کردووە و بەرەو کارەسات هەنگاو دەنێ.