فڕۆکەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردەوە سەر بنکەیەکی سەربازی کۆماری ئیسلامیی ئێران و حیزبوڵای لوبنان لە سووریە.
بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە شەوی رابردوو ١٠ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی، جارێکی دیکە زنجیرەیەک تەقینەوە ناوچە جیاوازەکانی سووریەیان هەژاند و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە
هەر لەو پێوەندییەدا میدیاکانی دەرەوەی دەسەڵاتی سووریا ئاشکرایانکردووە، دەنگی تەقینەوەکان، هێرشی فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بووە لە دژی بنکە و بارەگا سەربازییەکانی ریژیمی ئێران و میلیشیا هاوپەیمانەکانی ئەو ڕێژیمە لە سووریە.
میدیای فەرمیی سووریا رایگەیاند، چەندین ئامانجی جیاواز کەوتوونەتە بەر هێرشی هێزەکانی ئاسمانییەکانی ئیسرائیل و دوو کوژراو و حەوت برینداری لێکوەتۆتەوە بەڵام ناوەندی چاودێری مافی مرۆڤی سووریە دەڵێ کوژراوو بریندارەکان دەیان کەس مەزەندە دەکرێن و زۆر زیاتر لە ئاماری حکوومەتی سووریەن.
ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هەروەها ئاشکرایکرد “هێرشەکە بەتایبەت ناوچەکانی دەوروبەری شاری” ئیزرەع “و دەوروبەری شاری ” دەرعا”ی کردووەتە ئامانج، کە بارەگای میلیشیاکانی حیزبوڵڵای لوبنان و کۆماری ئیسلامیی ئێرانی لێیە.












