“عەلیڕەزا پەناهیان” ئاخوندی توندئاژۆ لە وتوویژێکدا دەڵێ: ئەگەر سەرۆک کۆمار و هەموو کاربەدەستانی نیزام لە ژێر فەرمانی ڕێبەری نیزام واتە خامنەییدا نەبن دەچنە جەحەننەم.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی ‘ئینتخاب” پەناهیان ئاخوندی حکوومەتیی کە بەردەوام بە ئەو قسە ئاڵۆزەکان بەناوبانگە لە زانکۆی ئەفسەریی تاران دەڵێ: سەرۆک کۆمارو هەموو بەرپرسانی نیزام دەبێ لە ژێر سێبەری ڕاستەوخۆیی رێبەری نیزام واتە” خامنەیی” دابن
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە شەقامێکیان بە ناوی موهەندیس مەهدی بازرگان کردووە دەڵێ: شەڕی ئێران و عێراق لە سەر بازرگان بوو، هەروەها ١٧٠٠ کەسیشمان کە لە سەرەتای شۆڕشەوە لێ تێرۆر کرا هۆکارەکەی مەهدی بازرگان بوو ، ئەمە کەی دروستە کە شەقامێک بە ناوی ئەو کەسەوە بکرێ.
پەناهیان بە پشتیوانی لە ڕەفسەنجانی دەڵێ: یەکەمین کەس کە لە بەرابەری قسەی کردووە هاشمی رەفسەنجانییە، خۆ ئێمە منداڵ نیین هەر کەس یان کەسانێک شتیکیان بە دژی نیزام وت باوەڕ بکەین.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران بەردەوام هەوڵیداوە خۆی وەکوو دوو باڵی بناژۆخواز و ڕیفۆرمخواز پێشان بدا و تا ڕاددەیەکیش لە ساڵانی پێشوودا توانیویە بەسەر کێشەکانی کۆمەڵگە و بیری خەڵکی ئێراندا سەرکەوتن بەدەست بێنێ بەڵام خەڵکی ئێران هەنووکە لەو فێڵەی ڕێژیم تێگەیشتوون و چیدیکە فریوی ئەو سناریۆ و شانۆگەرییانەی ڕێژیم ناخۆن.