له وڵاتی سوئیس له خۆپیشاندانێکی کورده‌کانی دانیشتووی ئه‌و وڵاته‌دا سیاسه‌تی ئێعدام‌و قه‌ڵاچۆی کوردان لە وڵاتانی ئێران و سووریە مه‌حکووم کرا.
له سه‌ر بانگهێشتی کومیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌و گرووپی ئارارات‌و چه‌ند لایه‌نی سیاسیی کوردی رۆژ ئاوا، ڕۆژی شەممە، ١٤ی سه‌رماوه‌ز ( ٥ ی دێسامبر) خۆپێشاندانێک له شاری زوریخ له یه‌کێک له پڕهاتووچۆترین گۆڕەپانەکانی ئه‌و شاره به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له ئێران، به تایبه‌ت له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانوسیاسهتی فهرقو جیاوازیدانی کۆماری ئیسلامی ده‌رحه‌ق به کوردکان مه‌حکووم کرا؛ هه‌روه‌ها له دژی سیاسه‌تی هه‌لاواردنی کورد له سووریه دروشم درا.
له‌و ئاکسیۆنه‌دا هه‌روه‌ها سه‌دان نوسخه له به‌یاننامه‌یه‌کی هاوبه‌شی ڕێکخه‌رانی خۆپیشاندانه‌که له‌سه‌ر شیکردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامیی ئێران‌و ڕێژیمی سووریه ده‌رحه‌ق به کورده‌کانی ئه‌و دوو وڵاته به نێو خه‌ڵکدا بڵاکرانه‌وه. هه‌روه‌ها په‌یامی کومیته‌ی حیزب لە شاری زوریخ له‌لایه‌ن خوسرەو موستهفانژاد، ئه‌ندامی ئه‌و کومیته پێشکه‌ش کرا.