فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا جارێکی دیکە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران .
بە پێی هەواڵی راگەیاندنەکانی عێراق ئێوارەی یەکشەمە ٩ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا جارێکی دیکە کەوتە بەر هێرشی مووشەکی کاتیۆشا و دوو مووشەک لە نزیک فرۆکاخانەکە کەوتە خوارەوە بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئاسایشی عێراقیش بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیەندراوێک دەڵێ : “دوو مووشەکی کاتیۆشا بەر ناوچەیەکی نزیک فرۆکەخانەی بەغدا کەوت.
شایانی باسە لە رۆژ و هەفتەکانی رابردوودا گرووپە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران چەندین جار هێرشی مووشەکیان کردۆتە سەر فرۆکەخانە و ناوچەی سەوزی بەغدا.
ناوچەی سەوز، ناوچەیەکە لە بەغدا بە توندترین شێوە کۆنتڕۆڵ کراوە کە شوێنی دەوڵەتی و باڵوێزخانەکانی وڵاتانی دەرەوەی تێدا جێگیرە و لە مانگی ڕابردوودا چەندینجار کەوتوەتە بەر هێرشی مووشەکی گرووپە نیزامیەکانی سەر بە ئێران.
مووشەک هاویشتنەکانی میلیشیاکانی سەر بە تاران لە کاتی کوشتنی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودسی کۆماری ئیسلامیی ئێران تا سەرەتای ئەمساڵ دوو بەرابەر زیادی کردوە.
جێگای ئاماژەیە قاسم سلێمانی لە گەڵ ئەبوو مەهدی موهەندیس( سەرۆکی فراکسیۆنی حەشدی شەعبی لە پەرلەمانی عێراق) لە دەور و بەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا و لە هێرشێکی مووشەکی دڕۆنەکانی ئەمریکادا کوژران.












