سەرۆک کۆماری لوبنان دەڵێ: بە سیستمی عيشیرەیی و خێڵەکی و دابەشکارییە دینی و مەزهەبییەکان ناکرێ چاوەڕوان بین وڵاتێک ئاسایش بەخۆیەوە ببینێ و پێشکەوێ.
میشل عەون سەرۆک کۆماری لوبنان شەوی یەکشەممە٩ی خەرمانانی ٩٩ی هەتاوی بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە نیزامی عەشیرەیی و خێڵەکی لە لوبنان لە پێشوودا جێگای متمانە بووە و ئێستا کاتی بە سەر چووە، وتی کاتی ئەوە هاتووە کە گۆرانێکی بنەڕەتی بە پێی پاراستنی مافی خێلەکی، دینی و مەزهەبی لە ساختاری رێژیمدا بکرێ.
میشل عەون شەوی یەکشەممە لە پەیامێکدا بە بۆنەی سەد ساڵەی ساڵیادی دامەزرانی وڵاتی لوبنان، بە ئاماژە بە وەی کە رژیمی لوبنان لە ئێستادا هۆکاری دووبەرکیی، شەڕخوازی، ئاژاوە چییەتییە و بە سەر چەند حیزب و لایەن دا دابەش بووە، وتی ڕژیمی خێلەکیی و عەشیرەتی لوبنان هۆکاری سەرەکییە بۆ ئەوەی ئەم وڵاتە بەرەو پێش نەڕوات و چاکسازیی لەم ولاتەدا نەکرێ.
هەروەها ناوبراو وتی: لوبنان بۆ بەڕێوەبەری کاروباری وڵات پێویستی بە یاسایەکە کە تێیدا سەروەری خەڵک لە بەر چاو بگیردرێ و هیوادارین وتووێژ کردن لە گەڵ ڕێبەرە ئایینییەکان و بەرپرسانی سیاسی لوبنان ببێتە هۆکار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و چاکسازیی وڵات بە پێی یاسا.
لە سەد ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای هێندێک بەرەوپێشچوون و خزمەتگوزاریی، ولات پڕ بووە لە قەیران، شەڕ و ئاژاوە، و لە قەیرانێکەوە بۆ قەیرانیکی دیکە هەنگاومان ناوە، وڵات هێچ کات ڕووی ئاسایشی بە خۆیەوە نەبینیوە.
هەبوونی دەسەڵات لە نیزام دا بە ڕێکەوتن دەکرێ، هەموو هێزە سیاسییەکان دەبێ پێکەوە هاوڕا بن، بەڵام بە داخەوە لە لوبنان بە پێچەوانەیە بؤیە دەوڵەت و خەڵکی تۆشی نەهامەتی و قەیران کردووە.
میشیل عەون لە درێژەدا و لە سەر تەقینەوەکەی بەیروت وتی؛ لێکۆلینەوە بەشێوەی بەر بڵاو و نهێنی بەردەوامە و ڕایگەیاند بە هۆی تەقینەوەکەوە تا ئێستا ١٩٠ کەس کوژراو و ٦٠٠٠کەس بریندارن.
لە سەر هاتنە سەرکاری سەرۆک وەزیرانی تازە، سەرۆک کۆماری لوبنان لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوی کردەوە کە باس و قسە کردن لە سەر ئەم بابەتە ڕۆژی دووشەممە لە پارلمان تاوتووی دەکرێ.
حەسەن دیاب سەرۆک وەزیرانی پێشووی لوبنان لە رێکەوتی ٢٠ی گەلاویژ بەدوای تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت، بە هۆی ناکارامەیی دەوڵەت بە فەرمی دەستی لە کار کێشایەوە.
تەقینەوەی ٢٧٥٠ تون نیتراتی ئامۆنیۆم لە بەندەری بەیروت بوو بە هۆی کوژرانی ١٩٠ کەس و بریندار بوونی ٦٠٠٠ کەس و هەروەها زەرەر و زیانێکی زۆری گەیاندە وڵاتی لوبنان. بوو بە هۆی هەڵوەشاندنەوەیی حکوومەتی لوبنان..
جێگای ئاماژەیە کە دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامیی لە وڵاتانی ناوچەکەدا بەردەوام شەڕ و ئاژاوە و لێکترازان و دووبەرەکی و چەندبەرەکیی لەو وڵاتانەدا لیکەوتۆتەوە.












