ئامارێک کە گومرکی چین بڵاوی کردۆتەوە دەڵی: هاوردەی نەوتی ئێران لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا بەڕاددەیەکی بەرچاو کەمیکردووە و بە پێچەوانەشەوە لە ئەمریکاوە زیادیکردووە.
هاوردەی ڕۆژانەی نەوتی ئێران لە لایەن چین لە ٧ مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠١٩ ٤٢٩ هەزات بەرمیل بووە. ئەو ژمارەیە ساڵێک پێش لە گەڕانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران، ٦٩٣ هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە.
شایانی باسە کە کارناسانی بازاڕی جیهانی نەوت لەو بروایەدان کە بە هۆی دەورلێدانەوەی گەمارۆکانی ئەمریکا لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ، پێشبینی دەکرێت ژمارەی ڕاستەقینەوەی هەناردەی ڕۆژانەی نەوتی ئێران بۆ چین زیاتر لە ٧٧ هەزار بەرمیل بێت.
ڕاپۆرتی ئاماری گومرگی چین هەروەها ئەوەش نیشان دەدات کە ئەو وڵاتە هاوردەی نەوتی خۆی لە وڵاتانی ڕووسیە، عێراق، عەرەبستان، مالێزی، عەممان و ئەمریکا زیاد کردووە. بە پێی ئەو ئامارە، هاوردەی نەوتی ئەمریکا لە لایەن چین لە مانگی ژووئیەدا لە سەتا ١٠٠ زیادی کردووە و نێونجی ڕۆژانەی هەناردەی نەوتی ئەمریکا بۆ چین لە ٧ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا لەسەتا ٣١ بەرز بۆتەوە.