به‌پرسانی زیندانی خۆی به بڕیاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کان ڕێگه‌یان نه‌دا زێنه‌ب جه‌لالیان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌کانی به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌یه‌ک له ده‌ره‌وه‌ی زیندان بکرێ.
به‌پێی دوایین زانیارییه‌کان چارهسهرنهکردنو پشتگوێخستنی نهخۆشیو ده‌رمانی ئه‌و به ئه‌گه‌ری زۆر ناوبراو تووشی نه‌خۆشیی قورستر‌و کێشه‌ی زیاتر ده‌کا.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌هۆی درێژه‌کێشانی نه‌خۆشیی چاوی زێنه‌ب جه‌لالیان‌و مه‌ترسیی کوێربوونی، ئه‌و زیندانییه سیاسییه به‌ڕێی هیچ ناوه‌ندێکی ده‌رمانی نه‌کراوه.
زێنه‌ب جه‌لالیان، به‌ندكراوی سیاسیی كورد له به‌ندیخانه‌ی شاری خۆی كه ماوه‌ی ٨ ساڵه له زیندان دایه، جگه له نه‌خۆشیی چاو،نیوزاریشی بۆقژه‌ی گرتوه‌و سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه چاوپێكه‌وتنی حه‌وتووانه له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌شی لێ قه‌ده‌غه کراوه.
زێنه‌ب جه‌لالیان ساڵی ١٣٦١ له شاری ماكۆ له دایك بووه، ناوبراو ساڵی ٨٦ له لایه‌ن مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی شاری كرماشان ده‌سبه‌سه‌ر كرا‌و به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا له ڕێگه‌ی ئه‌ندامبوون له یه‌كێك له حیزبه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی كۆماری ئیسلامی له دادگای ئینقلاب‌دا سه‌ره‌تا حوكمی ئێعدامی بۆ بڕایه‌وه‌و پاشان حوكمه‌كه‌ی بۆ زیندانی هه‌تاهه‌تایی داشكا.
پێویست به ئاماژه‌یه كه زێنه‌ب جه‌لالیان له ماوه‌ی ٨ ساڵ به‌ندکرانیدا ته‌نانه‌ت یه‌ك ڕۆژیشیان مه‌ره‌خه‌سی نه‌داوه‌تێ.